پیاوێکی تەمەن ٥۰ ساڵە لەلایەن هاوژینەکەی کوژرا

11:32 - 30 بەفرانبار 2720

ڕۆژی دووشەممە پیاوێکی تەمەن ٥۰ ساڵ، خەڵکی گوندی "کۆسە"ی بۆکان، لەلایان هاوژینەکەی کوژرا.

لەو ڕووداوەدا، بکوژەکە دوای کوشتنی مێردەکەی، خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.

بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئەو ژنە بە قوڵینگ داویەتە سەر مێردەکەی و کوشتوویەتی.

تەرمی ئەو پیاوە کوژراوە بۆ نەخۆشخانەی "دوکتورقولیپوور"ی بۆکان ڕاگوێزراوە.

لەهۆکاری ئەو ڕووداوە لەلایەن بکوژەکە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.