پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵەی دیواندەرەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

15:08 - 17 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵەی خەڵکی شاری دیواندەرە، سەر بە پارێزگای سنە، بە شێوەی خۆهەڵواسین، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەشەممە، پیاوێکی پێی لە تەمەن، خەڵکی شاری دیواندەرە بە هۆکاری نادیار هەوڵی خۆکوژی دا.

شوناسی ئەو پیاوە تەمەن ٥٠ ساڵە، بە ناوی \"سدیق شەعبانی\" خەڵکی شاری دیواندەرە ڕاگەیندراوە.

ئەو ڕووداوە لە گەڕەکی \"ئازادگانـ\"ـی شاری دیواندەرە ڕووی داوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوژی ئەو پیاوە ڕانەگەیندراوە.

خۆکوژی هاووڵاتییان لە چەند ساڵی ڕابردوودا، لە شار و گوندەکانی کوردستان، بەتایبەت شاری دیواندەرە بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە و پەرۆشی خەڵکی ئەو ناوچەی لێ کەوتۆتەوە.