پشتیوانی "خوێندکارانی زانکۆی تاران" لە مانگرتنی گشتیی رۆژی ٢٧ی خەزەڵوەر
21:15 - 26 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارانی زانکۆی تاران لە نامەیەکدا پشتیوانی خۆیان لە گەلی کورد و زیندانیانی سیاسی بەتایبەت محەممەد سدیق کەبوودوەند دەربڕیوە.
لەو نامەیدا رایانگەیاندووە: کە رۆژی ٢٧ی خەزەڵوەر دەست دەدەنە مانگرتن و داوا لە سەرجەم زانکۆکانی تاران و کوردستان دەکەن بێنە نێو رێزی مانگرتوەکانەوە.
ئەو خوێندکارانە رۆژی ٢٧\"ی خەزەڵوەر\"یان وەک رۆژێکی مێژوویی بۆ بەرگری و داکۆکی لە مافە بەر حەق و رەواکانی نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان دیاری کردووە.
لە کۆتایی ئەو نامەیەی خوێندکارانی کوردی دانیشتووی تاران کە دەقێکی بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گەیشتووە، خوازیاری یەکیەتی و یەکڕیزی نەتەوەی کورد و هەروەها مافی دیاری کردنی چارەنوس و درێژەدانی رێگای شەهیدان بوون.
رۆژی ١٨ی خەزەڵوەر ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی سیاسی، فەرهەنگی، رۆژنامەنووسان و چالاکانی مافی مرۆڤ لە راگەیاندراوێکدا خوازیاری مانگرتنێکی بەرینی جەماوەری لە رۆژی ٢٧ی خەزەڵوەر بە مەبەستی پشتیوانی لە ٢٧ زیندانی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بوون.
دواتر لەلایەن چەندین کەسایەتی سیاسی و فەرهەنگی و زۆرێک لە ریکخراوە مەدەنییەکان پشتیوانی لیكرا.