پشتیوانیی خەڵكی قوروە لەكۆبانی دژکردەوەی مەئموورانی ئەمنیەتیی لێكەوتەوە
13:21 - 10 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی شاری قوروە لە ئوستانی كوردستان بە نیشانەی پشتیوانی لە خۆڕاگریی كۆبانی لەلایەن هێزە ئەمنیەتی- ئینتزامییەكان بڵاوەی پێكرا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە قوروە، دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٨ی خەزەڵوەر لەپاركی \"رزوان\"ی شاری قوروە هێزە ئەمنیەتی-ئینتزامییەكان بڵاوەیان بە خۆپیشاندانی هاووڵاتییان كرد و هاوكاتیش ژمارەیەك خۆپیشاندەریان دەستبەسەر كرد.
بڕیار بوو رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٨ی خەزەڵوەر هاووڵاتییانی شاری قوروە لەپاركی رزوان كۆببنەوە و پشتیوانیی خۆیان بۆ خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی دەببڕن.
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لەو بارەیەوە رایگەیاند، بەر لە دەسپێكی خۆپیشاندانەکە، هێزە نیزامییەكان رژانە دەورووبەری پاركەكە و كەشێكی ئەمنیەتییان پێك هێنا.
هەر لەو پەیوەندییەدا شایەتحاڵانیش باسیان لەوە كردووە، ئەو هێزانە تەنانەت رێگرییان لە كۆبوونەوەی دوو هەتا سێكەسیش دەكرد.
هەواڵنێری كوردپا ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەیەك هاووڵاتیی کورد كە دەیانهەویست دەست بە خۆپیشاندان بكەن لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كران و وتیشی: ژمارەی دەستبەسەركراوەكان هەتا ئێستا نەزانراوە.
پێشتریش لەبەشێكی بەرچاو لەشارەكانی كوردستان، هاووڵاتییان بە مەبەستی پشتیوانی لە نەتەوەی كورد لەبەشی كوردستانی سووریا، رژابوونە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردبوو.
دەوترێت كە لەو خۆپیشاندانەشدا ژمارەیەكی بەرچاو لە لاوەكانی كورد دەستبەسەر كرابوون.
وێنــه: تەزیینی