پایەگای بەسیج لە گوندی گەلێن کامێرای چاوەدێریی دامەزراند
15:46 - 11 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: پایەگای بەسیج لە گوندی گەلێن بە مەبەستی کونترۆڵی هاووڵاتییانی ئەو گوندە لە چەندین شوێن کامێرای مەدار بەستەی دامەزراندووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ماوەیەک پێش ئێستا بەشی \"فەرهەنگیی پایەگای بەسیج\"، بە مەبەستی چاوەدێری و کونترۆڵ کردنی هاووڵاتییانی گوندی \"گەلێن\"ی سەربە ناوچەی \"ژاوەرۆی شاری سنە لە ترمیناڵ و چەندین کۆڵانی ئەو گوندە کامێرای چاوەدێریی دامەزراندووە.
سەرچاوەیەکی خۆجێی بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: هێزەکانی جێگیر لەو پایەگایە بە بیانووی دابین کردنی ئەمنیەت و ئاسایشی هاووڵاتییانی ئەو گوندە، کامێرای چاوەدێرییان داناوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا بە دانرانی ئەو کامێرایانە سەرجەم جووڵە و بزاوتی هاووڵاتییانی ئەو گوندە خراونەتە ژێر چاوەدێریی پایەگای بەسیج و ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی ئەو گوندە دروست کردووە.