پاوە/ ئەگەری رووخاندنی سەیرانگەی ویمیر لەپاش سەردانی ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی مەجلیس لەئارا دایە

16:09 - 8 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: لەسەر بڕیاری شۆرای تەئمینی شاری پاوە، ئاو و برقی یەکێک لە جوانترین سەیرانگەکانی ئوستانی کرماشان پچڕاوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شۆرای تەئمینی شاری پاوە لە هەڵوێستێکدا، ئاو و برقی خانووەکانی سەیرانگەی \"ویمیر\"ی ئەو شارەی هەڵبڕیوە.

ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە هۆکاری پچڕاندنی ئاو و برقی ئەو شوێنەی بۆ \"پرسی ئەمنییەتی و بڕیاری بەرپرسان\"ی حکوومەتی گەڕاندۆتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند؛ \" سەرەڕای پچڕاندنی ئاو و برقی سەیرانگەی ویمیر، ناوەندە ئەمنییەکان بڕیاری رووخاندنی ئەو شوێنەشیان دەرکردووە و چاوەریی مۆڵەتی فەرمیی دادگا دەکەن\".

\"16413.jpg\"
لە پەیوندی لەگەڵ بڕیاری رووخاندنی خانووەکانی سەیرانگەی ویمیر، هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە ئاشکرای کرد: \" لێدانی رێگەی نیزامی و سەردانی بەرپرسانی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی میللی بۆ ناوچە سنوورییەکان و چیاکانی شاهۆ، ئاماژە بە پلانێکی گەورەی وەزارەتی ئیلاعات بۆ میلیتاریزە کردنی ئەو ناوچانەیە\".

هەواڵدەرییە حکوومەتییەکان چەند رۆژ پێش ئێستا وێنەی سەفەری \"عەلائەدین بروجێردی بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئەمنیەتی میللیی مەجلیس، ئیسماعیل کەوسەری بەرپرسی کۆمیتەی بەرگری، سەید فەتحوڵڵا حوسێنی دەبیری کۆمیسیۆن، محەممەد رەزا موحسنی‌سانی و حوجەتوڵڵا خودایی سووری\" ئەندامی ئەو کۆمیسیۆنەیان بۆ بناری چیاکانی شاهۆ، بڵاو کردەوە.

\"16412.jpg\"
سەردانی ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئەمنیەتی میللیی مەجلیس بۆ شاهۆ
ئەو هاووڵاتییە گوتیشی: خەڵکی ئەو ناوچەیە و تەنانەت چەند کەسێک لە ئەندامانی پێشووی شۆرای شاری پاوە ناڕەزایەتییان بە بڕیاری ئەو ناوەندە ئەمنیەتییانە دەبڕیوە و لێدانی رێگەی نیزامی بەنێو سەیرانگەی ویمریان بە تێکدانی سروشتی ئەو ناوچەیە لەقەڵەم داوە\".

سەیرانگەی ویمیر لە داوێنی چیایی شاهۆ لەنزیک شاری پاوە هەڵکەوتووە و بە سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی شاری پاوە دادەندرێت و بە یەکێک لە جوانترین سەیرانگەکانی ئوستانی کرماشان و رۆژئاوای ئێران ئەژمار دەکرێت.
\"16406.jpg\"

\"16407.jpg\"

\"16410.jpg\"

\"16411.jpg\"