پاوە/ کرێکاڕیکی تەمەن ٣٠ ساڵە گیانی لە دەستدا

14:58 - 29 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی شاری پاوە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٢٨ خەزەڵوەر، کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوەکارە لە شاری پاوە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

سەعید حکمەتی کوڕی هاشم شوناسی ئەو کرێکارە کوردە ڕاگەیەندراوە،کە ماوەی سی ڕۆژ لە نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە خەوێندرابوو.

\"سعید
سەعید حکمەتی
ڕاپۆڕتی هەواڵنێری کوردپا باس لەوە دەکات کە؛ ئەو کرێکارە\"کەرەستەی دڵنیا بوون و ئیمەنی نەبووە\" و لە حەوتووێ ڕابردوودا تووشی ڕووداوی کار هاتووە و بە توندی بریندار بووە.

لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٤ کرێکاری کورد لە پاریزگای کرماشان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئاماری کانوونی کرێکارانی بیناسازی ئێران؛ لە کۆی ٢٠٠٠ کرێکار کە لە ساڵی ڕابردوودا گیانیان لە دەست داوە، ١٢٠٠ حاڵەت، تایبەت بە کرێکارانی بیناسازی بووە کە ٥٠% لە کۆی ئەو ڕووداوانە کرێکاران لە خۆ دەگرێت.

نەبوونی ئەمنیەتی کارو دڵنیایی کۆمەڵایەتی گرینگترین داواکاری کرێکاران لە ئێران بە ئەژمار دێت.