پاوە/ تاوتوێكردنی پێنج بەرهەمی ئەدەبی منداڵان و رەخنە لەسیستەمی فێركاریی
16:41 - 28 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: ئەنجومەنێكی ئەدەبی لەپاوە بە ئامادەبوونی چالاكانی فەرهەنگیی كورد، ئەدەبیاتی منداڵانی لە هەورامانات تاوتوێكرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەرهەمی ئەدەبی تایبەت بە پەروەردە كردنی منداڵان و مێرمنداڵان، كە لەو ساڵانەی دواییدا لە هەورامانات چاپ و بڵاو كراوەتەوە، لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی \"هەرمان\"ـەوە هەڵسەنگاندنی بۆ كراوە.
ئەو دانیشتنە كۆتایی حەفتەی رابردوو بە پێشكەش كردنی بابەتێك لەژێر ناوی\" مێژووی ئەدەبیاتی منداڵان لەكوردستان\" و هەروەها رۆڵی لاواندنەوە و \"لایەلایە\"ی كوردی لە پەروەردە و بارهێنانی منداڵان لەلایەن نادر نەقشبەندییەوە دەستی پێكرد.
دواتر نیعمەت رەحمانی چالاكی فەرهەنگی، بابەتێكی لەژێر ناوی \" خەسارناسی لەبیاڤی ئەدەبیاتی منداڵان\" و رێگەكانی گەشەنكردنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵانی پێشكەش كرد.
\"ستانداردەكانی كتێبی منداڵان\" بەتایبەت ئەو بەرهەمانەی كە لەچاپ دراون، بابەتێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو، كە لەلایەن \"نەرمین گیوەچی\"یەوە هاتۆتە بەرباس.
لەو كۆبوونەوەیەدا داود غەفاری رەخنەی لە ئەدەبیاتی كوردی منداڵان گرتووە و ئەو چالاكە فەرهەنگییە هۆكاری سەرەكیی ئەو كێشانەی بۆ نەبوونی سیستەمێكی فێركاریی گشتگیر لە كوردستان گەڕاندۆتەوە.
ناوبراو لەو دانیشتنەدا كە بە بۆنەی ١٨ی پووشپەڕ رۆژی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان رێكخرابوو، پرژایە سەر بەراورد كردنی ئەدەبیاتی فارسی منداڵان لەگەڵ ئەدەبیاتی كوردی و باسی لە كەموكوڕی و نەبوونی پشتیوانەی دەوڵەتی كردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا بەرهەمەكانی \" شەمامە گیان فرەكەرە\" لەنووسینی موعتەسەم شافعی، \"داستانەو دەسكیشیوە\" فەرشید شەریفی، \"كەڵە شێری هێلكەكەر\" عەدنان مورادی، \"شارەكەمان ماڵمانە\" مریەم محەممەد كەریمی، \" بزلە كەلی\" رەئووف محەمەدپوور و بەرهەمی تازەی نەزیف فرتاش، تاوتوێكراون.
لەو بارەیەوە هەواڵدەریی ئیسنا لەزاری د. حوسێن ئیسكەندەری ئەندامی لێژنەی زانستی زانكۆی عەلامە تەباتەباییەوە سەبارەت بە ئەدەبیاتی منداڵان بڵاوی كردۆتەوە،\" پەروەردە و فێركردنی ئێمە مێژوو، فەرهەنگ و مللیەت و هیواكان لە خەڵكی دەستێنێو كارێكی وا دەكات كە هیچ پێوەندییەك لەنێوان كۆمەڵگە و مێژوو و فەرهەنگدا نەمێنێو تەنیا هێندێوشە و زانیاریی گشتییی بە تاكەكان دەبەخشێكە هیچیان لێتێناگەی و ئەگەریش لێیان تێبگەی، كەڵكی ئەوتۆیان نییە\".