پاوە/ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دامەزرانی کامێرای چاوەدیری لەلایەن ئاژانسی کوردپاوە، بووە هۆی کۆکرانەوەیان + وێنـە

15:57 - 22 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دانانی کامێرای چاوەدێری لە گۆڕەپانی سەرەکیی شاری پاوە لە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ناوەندە ئەمنییەکان، پایەی کامێراکانیان کۆکردەوە.

بەپیی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا شارەوانی و ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێران، کۆمەڵێک پایەی کامێرای چاوەدێرییان لە شوێنە گشتییەکانی شاری پاوە بە تایبەت لە گۆڕەپانی \"مەولەوی\"ی ئەو شارە، دانا.

هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە میدیا کوردییەکان، ناوەندی ئەمنیەتیی شاری پاوە بە یارمەتیی شارەوانیی ئەو شارە، پایەی کۆنکرێتی کامێراکانیان بۆ شوێنەکانی دیکە گواستەوە کە وێنەکانی پێشتر و ئێستای ئەو شوێنانە لەلایەن هەواڵنێری ئاژانسی کوردپاوە، گیراوە.

هاووڵاتییانی شاری پاوە لەسەر ئەو باوەڕە بوون کە دامەزاردنی کامێرای چاوەدێری لە شوێنە گشتییەکان هیچ پێویستییەکی نەبووە، چونکە ئەو شوێنانە زۆر بەکەمی بەرەوڕووی ترافیک و قەرەباڵغی دەبنەوە.

یەکێک لە هاووڵاتییانی شاری پاوە پێشتر بە ئاژانسی کوردپای راگەیاندبوو: داندرانی ئەم جۆرە کامێرایانە شاری پاوە زیاتر بەرەو ئەمنیەتی بوون دەبات و هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی کۆنتڕۆڵ کردن و شناسایی کردنی هاووڵاتییان، ئەو کامێرایانە دادەنێن.
\"16034.jpg\"

\"16033.jpg\"