پاش 24 ساڵ، تایبەتنامەی بورهانەدین حەمدی بڵاو كرایەوە
13:01 - 21 سەرماوەز 2711
كوردپا: حەفتەنامەی \"سیروان\" لە پارێزگای كوردستان تایبەتنامەیەكی بەناوی \"24 ساڵ پاش حەمدی\" لەبارەی بەرهەم و روانگەكانی بورهانەدین حەمدی شاعێر و نووسەری كوردەوە بڵاو كردەوە.
هەواڵدەریی میهر لە هەواڵێكدا بڵاوی كردۆتەوە، حەفتەنامەی ناوچەیی سیروان لە ژمارە 664ی خۆی بۆ یەكەم جار و لە دووتوێی تایبەتنامەیەكی 16 لاپەڕییدا، پڕژاوەتە سەر ژیاننامە، بەرهەم و پێگەی مامۆستا بورهانەدین حەمدی و لەژێر ناوی \"24 ساڵ پاش حەمدی\" چاپ و بڵاوی كردۆتەوە.
ئەم پڕۆژەیە بە وتەی بەرپرسی ئێستای حەفتەنامەی سیروان، یەك لەو پڕۆژانەیە كە بۆ ناساندن و رێزگرتن لە نووسەر و كەسایەتییەكانی كورد بە دوو زمانی كوردی و فارسی چاپ و بڵاو دەكرێنەوە كە تێیدا چەندین نووسەری ناوداری مەیدانی چاپەمەنیی كوردستان بابەتیان لەبارەی ئەم نووسەرە كوردەوە نووسیوە.
عەبدووڵا قادری بە هەواڵدەریی \"میهر\"ی راگەیاندووە: لەو تایبەتنامەیەدا بەرهەمی كەسانێكی وەك: عەبدولحەمید حەیرەت سەجادی، دوكتور جەلال جەلالی زاددە، ئەحمەد حەواری نەسەب، مەحموود ئیبراهیمی، نەمر مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان، شوكرڵڵا بابان، سەید ئیسماعیل حوسێنی، خالید مەنسووری، ناسر رەوشەن و مەسعوود حاج رەسووڵی لەمەڕ پێگە و هەروەها تاوتوێی بەرهەمەكانی مامۆستا حەمدی بڵاو كراونەتەوە.
بورهانەدین حەمدی شاعێر، نووسەر و لێكۆڵەری كورد ساڵی 1284ی هەتاوی لە شاری سنە
لەدایك بووە و لە ماوەی ژیانیدا گەلێك بەرهەمی ئەدەبی، عیرفانی و ئایینی نووسیوە و كۆمەڵێك بەرهەمی دیكەشی لە زمانی عەرەیییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.
هەتا ساڵی 1348 لە شاری سنە مامۆستای زمان و ئەدەبی فارسی و عەرەبی بووە و رێكەوتی 12 سەرماوەزی ساڵی 1366 لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.
وێنە : میهر