پاش دەستبەسەر كرانی دوو چالاكی مەدەنی، دوو لاوی دیكەی سنەیی ناچار بوون وڵات بەجێ بهێڵن
20:17 - 1 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە ماوەی حەوتووی رابردوودا دوو لاوی خەڵكی سنە لە ئەنجامی گوشارەكانی ئیدارەی ئیتلاعات ناچار بوون وڵات بەجێ بهێڵن.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، دوو كەس لە چالاكانی مەدەنی خەڵكی سنە و ئەندامی كۆمەڵەی سەوزی كوردستان بە ناوەكانی كاوە تەهماسبی تەمەن 26 ساڵا و رزگار رەوشەنی تەمەن 23 ساڵا، پاش ئەوەی ئاگادار دەبن كە هێزە ئەمنییەتییەكان بەمەبەستی دەستبەسەركردنیان چوونەتە ماڵیان، ناچار بوون وڵات بەجێ بهێڵن.
نێردراوانی ئەمنییەتی حكومەتی ئیسلامی ئێران پاش ئەوەی بۆیان دەركەوت ئەم دوو چالاكە مەدەنییە لە ماڵا نین، هەموو كەرەستە تایبەتییەكانیان، لەوانە لەب تاپ و كتێبەكانیان، لە گەڵا خۆیان بردووە.
پێشتر كاوە تەهماسبی بۆ ماوەی 22 مانگ و رزگار رەوشەنی بۆ ماوەی 6 مانگ، بە تۆمەتی \"هەوڵدان بەدژی ئاسایشی نەتەوەیی\" لە زیندانی ناوەندیی سنە دستبەسەر كرابوون.
پێشتریش وریا خەسرەوی، ئەكبەر گەوێڵی و كامران رەحیمی لە ئەندامانی كۆمەڵەی سەوزی كوردستان دەستبەسەر كرابوون كە تا ئێستاش لە زیندان دان.
بنەماڵەی ئەم سێ هاوڵاتییە سنەییە تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ زانیارییەك لە رەوش و چارەنووسی ئەوان بە دەست بهێنن.