"پاشا ئامەدی" پەرتووكێكی نۆێی چاپ و بڵاو كردەوە
15:38 - 27 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: پاشا ئامەدی چیرۆکنووسی کوردی خەڵکی کوردستانی تورکیە، بە هاوکاریی دەزگای چاپ و بڵاو کردنەوەی \"نەوبەهار\" پەرتووکێکی نوێی چاپ و بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاشا ئامەدی چیرۆکنووسی خەڵکی شاری \"دیاربەکر\"ی کوردستانی تورکیە پەرتووکێکی بەناوی \"چووكا كەكو پەكو\" پێکهاتوو لە ١١ چیرۆکی تایبەت بە منداڵانی بە زمانی کوردی لە کوردستانی تورکیە چاپ و بڵاو کردەوە.
پاشا ئامەدی لەو كتێبەی خۆیدا چۆتە نێو گوندو چیرۆكەكانی گوندی خۆیان سەرجەم چیرۆک و بەسەرهاتەکانی گوندی خۆیانی لەو کتێبەکەیدا وەسف کردووە و بەناوی \"چووكا كەكو پەكو\" واتە چولەكەی كاك پەپۆ، پێشكەش بە منداڵان كردووە.
لە بەشیکی دیکەی ئەو پێشەکییەدا هاتووە، کە چیرۆك، فەرهەنگ، مێژوو، بەسەرهاتو داهاتووی نەتەوەی ئێمەیە، کەوابوو چیرۆكەكانی ئێمە مۆڵكی نەتەوەی ئێمەن و پێویستە بپارێزرێن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاشا ئامەدی چیرۆکنووسی خەڵکی شاری \"دیاربەکر\"ی کوردستانی تورکیە پەرتووکێکی بەناوی \"چووكا كەكو پەكو\" پێکهاتوو لە ١١ چیرۆکی تایبەت بە منداڵانی بە زمانی کوردی لە کوردستانی تورکیە چاپ و بڵاو کردەوە.
پاشا ئامەدی لەو كتێبەی خۆیدا چۆتە نێو گوندو چیرۆكەكانی گوندی خۆیان سەرجەم چیرۆک و بەسەرهاتەکانی گوندی خۆیانی لەو کتێبەکەیدا وەسف کردووە و بەناوی \"چووكا كەكو پەكو\" واتە چولەكەی كاك پەپۆ، پێشكەش بە منداڵان كردووە.
پاشا ئامەدی
ئەو چیرۆکنووسە لە پێشەکیی کتێبەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر منداڵان گوێ لە چیرۆكەكانی باب و باپیرانی خۆیان بگرن، یان چیرۆکی ژیانی ئەوان بخوێننەوە و خۆیان لە نێو فەرهەنگی خۆیاندا ببیننەوە، بە هەستی دایەگەورە و بابە گەورەی خۆیان ژیان دەكەن و هیچ پارادۆكسێك لە ژیانیان و لە نێوان ئەواندا دروست نابێتو منداڵانی ئێمە لەسەر رەچەڵەكی خۆیان شین دەبن و خۆیان باش دەناسن و پەروەردە دەبن.لە بەشیکی دیکەی ئەو پێشەکییەدا هاتووە، کە چیرۆك، فەرهەنگ، مێژوو، بەسەرهاتو داهاتووی نەتەوەی ئێمەیە، کەوابوو چیرۆكەكانی ئێمە مۆڵكی نەتەوەی ئێمەن و پێویستە بپارێزرێن.