پازدەیەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژ ئەمڕۆ لە لەسلێمانی دەست پێدەكات
12:37 - 1 سەرماوەز 2711
كوردپا: ئەمڕۆ كاتژمێر10 سەرلە بەیانی پازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە بەشداریی ئەدیبان و نووسەرانی وڵاتانی ئێران، عەرەبی و ئورووپایی و بەشەكانی دیكەی كوردستان لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی دەست پێدەكات.
بنكەی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژ لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردۆتەوە، پازدەیەمین فێستیڤاڵی ئەمساڵ بە دروشمی\" نەوەی نوێ چەمكی نوێی بەرهەم هێنا، تێبگەین یان تێنەگەین!\" فێستیڤاڵی ئەمساڵ هێندێ جیاوازی لەگەڵ خولی ساڵانی پێشوودا هەیە و زیاتر لە 120 میوان ئامادەی دەبن و چوار رۆژ دەخایەنێت.
كارە و چالاكییە هونەری و رۆشنبیرییەكانی پەراوێزی فێستیڤاڵی گەلاوێژ كردنەوەی پیشانگایەكی گەورەی كتێبە لە كتێبخانەی گشتیی سلێمانی و هەروەها بەڕێوە بردنی میزگردی ئەدەبی و رووناكبیریی شەوانە لە هۆتێل پەرێژ.
فێستێڤاڵی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژ لە ساڵی 1396ی زایینی لە شاری سلێمانی دەستی پێكردووە و هەر ساڵە لە سێ بواری چیرۆك، شێعر و لێكۆڵینەوەدا بەڕێوە چووە و بە یەكێك لە گرینگترین رووداوە ئەدەبی و رووناكبیرییەكانی هەرێمی كوردستان دێتە ئەژمار و ئەزموونێكی بەنرخی خولقاندووە.