پارێزەرێکی کورد بە ١٧ مانگ زیندانی مەحکووم کرا

13:23 - 30 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: پارێزەرێکی کورد، خەڵکی شاری بۆکان، بە ١٧ مانگ زیندانی مەحکووم کرا و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پارێزەرێکی کورد بە ناوی \"تاهێر تەوحیدی\" لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە، ١٧ مانگ زیندانی بە سەردا سەپا.

ناوبراو پارێزەرەی دادگوستەری و مامۆستا زانکۆ لە شاری سنەیە، کە لە لایەن لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەری دوو، لەو شارە بە تۆمەتی \"بێڕیزی بە مەئمووری دەوڵەت و بڵاوکردنەوەی درۆ\" بە ١٧ مانگ زیندانی مەحکووم کرا.

حوکمی ئەو پارێزەرە بۆکانییە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانبار بەڕێوە چوو و ناوبراو بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە گوازرایەوە.