پارێزەرانی دادگوستەریی ئیلام و كرماشان "10ی دیسامبر"یان بە رۆژێکی گرینگ وەسف کرد
18:13 - 17 سەرماوەز 2711
كوردپا: كانونی پارێزەرانی پارێزگاكانی ئیلام و كرماشان لە بەرەبەری رۆژی 19ی بەفرانبار رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤدا كۆبوونەوەیەكیان پێكهینا و لە كۆتاییدا دەبیری كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی كانوونی پارێزەرانی كرماشان و ئیلام، پێداگریی لەسەر رۆژی 10ی دیسامبر وەك رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ كردەوە.
هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردەوە، سەید محەممەد ئەكبەری لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كردووە، ئەگەر رۆژێك وەك رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ دیاری بكەین، ئەو رۆژە،10 دیسامبرە.
ئەكبەری ئاماژەی بەوەش دا لەناو گەل و نەتەوە جۆراوجۆرەكانی جیهاندا زۆر رۆژیان وەك جێژن و بۆنەی گرینگ و خاوەن تایبەتمەندی دەست نیشان كردووە، كە هیچكام لەو رۆژانە هەڵگری تایبەتمەندیی جیهانی نین و پێوەندییان بە هەموو مرۆڤایەتیەوە نیە، لە حاڵێكدا رۆژی 10ی دیسامبر (19ی بەفرانبار) وەك رۆژێك كە گرینگترین دەقی ژیانی مرۆڤ تێیدا پەسند كراوە و سەرنجی زیاتر لەسەر داهاتوویە و بۆ ژیانێكی تێكەڵاو بە ئاشتی، دۆستایەتی، خۆش بژێوی و پاراستنی كەرامەتە.
دەبیری كانوونی پارێزەرانی كرماشان و ئیلام راشیگەیاند: مافی مرۆڤ، مافێكە كە یەكە بە یەكەی تاكەكان بە شێوەی یەكسان، بەبێ لەبەرچاو گرتنی تایبەتمەندییە دینی، نەژادی، زمانی و خەسڵەتەكانی دیكە لێی بەهرەمەندن.