پارێزگا کوردنشینەکان لە یارییەکانی "کۆنگ فۆ"ی لە ئاستی ئێراندا سەرکەوتنیان بەدەست هێنا
13:40 - 10 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کورد: لە درێژەی کێبڕکێیەکانی \"کۆنگ فۆ\"ی وڵاتی ئێران کە لە پارێزگای کرماشان بەڕێوەچوو، ٣ پارێزگای کوردنشین پلەکانی یەکەم هەتا سێیەمیان بە دەست هێنا.
هەواڵدەریی \"ئیرنا\" بڵاوی کردەوە، ئەم خولە لە کێبڕکێیەکان لە رۆژی پێنجشەممە بە بەشداریی ٢٧٨ وەرزشوان لە قاڵبی ٢٨ تیم لە ٢٧ پارێزگای ئێران بۆ ماوەی ٢ رۆژ بەڕێوەچوو.
پاریزگای کرماشان بەهۆی میوانداریەتیی ئەو کێبڕکێیانە توانی بە ٢ تیمی کرماشانی (الف) و کرماشانی (ب) لەو یارییانەدا بەشدار بێت.
لە کۆتایی ئەو رکابەرییانە دا \"مەنوچێهر حاتەمی\" بەرپرسی لێژنەی کۆنگ فۆی پارێزگای کرماشان رایگەیاند: لە بەشی تیمی دا، تیمەکانی کرماشان بە ٣١ خاڵ، کوردستان بە ٢٨ خاڵ و ئیلام بە ٢٤ خاڵ، بە ریز پلەکانی یەکەم هەتا سێیەمیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.
وەرزشوانانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران سەرەڕای ئەوە کە لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە ئاوڕی پێویستیان لێ نادرێتەوە، بەڵام لە زۆربەی رشتە وەرزشییەکان لە ئاستی ئێران دا پلەکانی یەکەم هەتا سێیەم بەدەست دێنن.