پارێزگای کرماشان لەگەڵ کەمی پەرەستار بەرەوڕووە

15:05 - 5 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: پارێزگای کرماشان وەکوو گەورەترین پارێزگای کوردنشین لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لە نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە لەگەڵ کەمی پەرەستار دەست و پەنجە نەرم دەکات.

بەرپرسی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شاری کرماشان ڕایگەیاند: نەخۆشخانەی ناوەندە دەرمانییەکانی پارێزگای کرماشان، لە کەمی پەرەستار دەناڵێنێ و سەرەڕای دامەزراندنی ژمارەیەک لە پەرەستاران، هێشتا کەمی پەرەستار بەرچاو دەکەوێت.

هەواڵدەریی \"ئیسنا\"ی کرماشان لە زاری دکتور محەممەدڕەزا مورادی بڵاوی کردەوە، بۆ هەر ١٠٠ هەزار کەس لە ئێران٢٧٠ پەرەستار هەیە، بەڵام لە پارێزگای کرماشان بۆ هەر ١٠٠ کەس ١٥٦ پەرەستار هەیە.

بەرپرسی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان، بە بەراورد کردنی ڕێژەی پەرەستار لەگەڵ تەخت بە نیسبەت ئێران، ڕاگەیاند: لە ئێران ٣/١ و ١/١ کەسە، بەڵام ئەم ڕێژەیە لەو پارێزگایە ٨/٠ کەسە.

بە وتەی محەممەدڕەزا مورادی، لە ئێستەدا لە ئێران ١٤٠ هەزار پەرەستار بوونیان هەیە و مەزەندە دەکرێت لەو ڕێژەیە ١٠٠ هەزار پەرەستار لە ئێران کەم بێت.

ئەو بەرپرسەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان، هەروەها ئاماژەی بە دواکەوتنی مووچەی پەرەستاران کرد و ڕاگەیاند: لە ئێستەدا \"بیمە\" ٣٠٠ میلیارد تمەن بە ئێمە قەرزدارە و لە ئەگەری دانی ئەو پارەیە کێشەی دواکەوتنی مووچەی پەرەستاران جێبەجێ دەبێت.