پارێزگاری كوردستان: رەزامەندیی بیروڕای گشتی لە كاركردی دەزگا ئیدارییەكان شیاو نیە
14:28 - 28 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: پاریزگاری كوردستان بە دەربڕینی نیگەرانی و رەخنەگرتن لە كەمتەرخەمیی ئاشكرای سیستمی ئیدارە حكوومەتییەكان لە كوردستان لە پێوەندیی لەگەڵ ویست و داخوازیی خەڵكی، وتی: ئاستی رەزامەندیی بیروڕای گشتی لە كرەوەی دەزگا دەوڵەتییەكان گونجاو نیە.
پێوەندییە گشتییەكانی پاریزگای سنە بڵاوی كردۆتەوە عەلیڕەزا شەهبازی لە دیدارێكدا رایگەیاندووە، زەمینەی لەبار لە پارێزگای كوردستان بۆ تەرحی ئاوەدان كردنەوە لە گۆڕێ دان، بەڵام پشت گێ خستن و كەمتەرخەمیی ئاشكرا لەمەڕ داخوازی و پێداویستیی خەڵك لەناو سیستمی ئیدارە دەوڵەتییەكان گونجاو و شیاو نیە و ئەمەش بۆتە هۆی ناڕەزایەتیی گشتی و لە ئەنجامدا كارەكان پەكیان كەوتووە.
ئەم وتانەی پاریزگاری كوردستان لە كاتێك دایە كە بەرپرسانی باڵای حكومەتی ئیسلامیی ئێران بەردەوام باس لە رەزایەتی خەڵك لە كار و كردەوەكانی دەزگا دەوڵەتییەكان دەكەن و ئاشكرایان كردووە لە كاتی سەفەری خامنەییەوە بۆ پاریزگای كردستان ئاستی رەزامەندیی خەڵك لە شێوازی بەڕێوەبەریی دەوڵەتی زیادی كردووە كە ئەمە لەگەڵ ئەم وتانەی عەلیڕەزا شەهبازی لە ناتەبایی دان.