وەڤدێكی پارلەمانی هەرێمی كوردستان سەردانی شێرناخ دەكەن

14:54 - 2 رێبەندان 2711
كوردپا: وەڤدێكی پارلەمانی كوردستان بە مەبەستی گەیاندنی پەیام و هاوخەمی بە بنەماڵەی قوربانیانی شرناخ سەردانی كوردستانی توركیە دەكەن.

ماڵپەڕی خەندان بڵاوی كردەوە، ئەو هەیئەتە لە سەرجم نوێنەری فراكسیۆنەكانی پارلەمانی هەرێمی كوردستان پێكهاتووە و بڕیاریشە رۆژی یەكشەممە 2ی رێبەندان لە شرناخ ئامادە بن.

رێكەوتی 8ی سەرماوەز لە ئەنجامی بۆردمانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەرتشی توركیە 35 كاسبكاری كوردی خەڵكی ناوچەی شرناخ لە سنووری توركیە - هەرێمی كوردستان گیانیان لە دەست دا.

ئەو كردەویەی ئەرتشی توركیە دژكردەوەی توندی نێودەوڵەتیی و خەڵكی كوردستانی توركیە و ئێران و عێراقی لێكەوتەوە.