وەرگەڕانی ماشێن لە ناوچەی هەورامان قوربانی لێکەوتەوە

14:46 - 25 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی ناستاندارد بوونی رێگە وبانی ناوچەی هەورامان ٤ هاووڵاتی کوردی خەڵکی گوندی \"بڵبەر\"ی سەر بە ناوچەی هەورامانی تەخت، کوژراو و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە هۆی ناستاندارد بوون و نەبوونی لەمپەر و هێماکانی قەراغ رێگا، لەکەلی \"ژاڵانە\"ی هەورامانی تەخت ماشێنێکی جۆری \"وانێت بار\" لە رێگا لایداوە و لە ئەنجامدا ٢ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٢ ی دیکەش بە توندی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە کراون.

سەرچاوە ناوچەییەکان باس لەوە دەکەن بەهۆی خراپیی ئەو جادەیە هەتا ئێستا چەندین روووداوی دیکە تێیدا رووی داوە کە بۆتە هۆی مەرگی هاووڵاتییان و ناوەندە پێوەندیدارەکانیش لە چاک کردنی ئەو رێگایە و پێشگیری لە مەرگی موسافیران کەمتەرخەمن.