وەرگرتنی "شەهریە" مانگرتنی قوتابیانی شاری مەریوانی لێكەوتەوە
13:55 - 13 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: قوتابیانی دوو خەوتنگە لە شاری مەریوان بە وەرگرتنی شەهریەی مانگانە ناڕازایەتیان دەربڕی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، خەوتنگەی كچانی \"فاتمە زهرا\" و \"وەحدەت\"ی كوڕان لە شاری مەریوان بە بڕیاری ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەریوان داوایان لە قوتابیان كردووە كە هەر بە دوو مانگ 150 هەزار تمەن شەهریە بدەن.
ئەو داوكارییەی ئیدارەی پەروەردەی مەریوان ناڕەزایەتیی قوتابیانی دوو خەوتنگەی لێکەوتەوە.
قوتابیان لەبەر دەرگای ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان كۆبوونەوەتەوە و ناڕەزایەتیان بەو هەوڵە دەربڕیوە.