وەرزێرێکی کورد پاش سێ مانگ لە کۆما، گیانی لە دەست دا

15:33 - 13 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: وەرزێڕێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریوان، بە هۆی پێوەدانی ژەنگەسوورە دەچێتە حاڵەتی کۆماوە و گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژ، وەرزێڕێکی کورد، بە ناوی \"حەمید ئاجەری\"، تەمەن ٣٢ ساڵ، بە هۆی پێوەدانی ژنەگەسوورە، پاش سێ مانگ لە بێهۆشی درێژخایەن، گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو وەرزێڕە کوردە، سێ مانگ پێش، لە کاتی کێڵانی زەویدا، ژەنگە سوورەیەک بە سینگیەوە دەدات، بەو هۆیەوە ناوبراو دەچێتە کۆماوە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: سەرەڕای هەوڵە پزیشکەکان بۆ بەهۆشهێناوەی ناوبراو لە بیهۆشی درێژخایەن لەو سێ مانگەدا، بێئاکام بووە و ڕۆژی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سنە، گیانی لە دەست دا.

حەمید ئاجەری خێزاندار و خەڵکی گوندی \"بۆڕیەر\"ی شاری مەریوان بووە.