٢ وەرزشکاری جوانڕۆیی گەیشتنە یارییە ئاسییەکانی وڵاتی فیلیپین

16:29 - 16 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کوڕ و کچە روزشکارێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ توانیان بگەنە یارییە ئاسیاییەکانی وڵاتی فیلیپین.

دووەمین قۆناخی رکەبەرییەکانی هەڵبژاردەی تیمی وشۆی لاوانی وڵاتی ئێران کە رۆژی شەممە رێکەوتی ١٥ی پووشپەڕ بۆ دیاری کردنی وەرزشکارانی باشتر ونموونەی رشتەی وشۆ بۆ بەشداری کردن لە رکەبەرییە ئاسیاییەکانی وڵاتی فیلیپین بەڕێوەچوو ، کوڕ و کچە یاریزانێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.

\"ماریا قادر نژاد\" کچە وەرزشکاری کوردی خەڵکی جوانڕۆ لە کێشی ٤٨ کیلۆدا و بە ٢ سەرکەوتنەوە بە راهێنەریی \"سوودە عێزەتی\" توانی بگاتە یارییە ئاسیاییەکانی وڵاتی فیلیپین.

\"13765.jpg\"
مێهران رۆستەمی،وەرزشکاری کوردی خەڵکی شاری \"جوانڕۆ
هاوکات \"مێهران رۆستەمی\" وەرزشکاری کوردی خەڵکی شاری \"جوانڕۆ\"ش لە کێشی ٥٢ کیلۆدا و بە ٢ سەرکەوتنەوەو بە راهێنەریی \"جەبار عەبدی\"، بۆ یارییە ئاسیاییەکانی وڵاتی فیلیپین دەستنیشان کرا.