وەرزشوانێکی کورد لە وڵاتی قەزاقستان پلەی یەکەمی بە دەست هێنا

14:46 - 4 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: لە کێبڕکێی کاپی کازانۆف لە وڵاتی قەزاقستان، لاوێکی کورد پلەی یەکەمی ئەو کێبڕکێیەی وەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە کێبڕکێی هەڵاتنی ١١٠ میتر، لاوێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی \"میلاد سەیار\" توانی میداڵی زێڕی ئەو مادە وەرزشیەی وەدەست بێنێت.

ئەو کێبڕکێیە ڕۆژی شەممە ٣ی پووشپەڕەوە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری ئاڵماتی پێتەختی وڵاتی قەزاقستان بەڕێوە دەچێت کە لە مادە جۆراوجۆرە وەرزشییەکان پێکهاتووە.

ئەو لاوە وەرزشوانە کوردە بە تۆمار کردنی ١٤،٠٣چرکە پلەی یەکەم و یەکەم میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکییەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

میلاد سەیار لە چوارچێوەی تیمی میللی ئێران بەشدار بووە و یەکەم کەس بوو لەو تیمە میداڵی زێری بە دەست هێناوە.