وەرزشوانێکی کرماشانی میداڵی بڕۆنزی لە کێبڕکێی زۆرانبازی بەدەست هێنا

11:05 - 4 رەشەمه 2721

وەرزشوانێکی کرماشانی بە ناوی "یەدوڵڵا موحیبی" لە کێبڕکێی زۆرانبزیی کاپی دانکلوڤ و نیکۆلای پترۆڤ لە وڵاتی بولغارستان، میداڵی بڕۆنزی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

ئەو وەرزشوانە کرماشانییە لە کێشی ١٢٥ کیلۆگرەم لە یەکەم کێبڕکێی لەگەڵ وەرزشوانێکی بیلاڕووس دۆڕا و دواتر توانی بەسەر ڕکەبەرەکانیدا سەر بکەوێت و پلەی سێیەمی ئەو کێبڕکێ نێودەوڵەتییە بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

وەرزشوانانی  کورد بەردەوام لە بواری وەرزشدا لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن و تەنانەت لە ئاستی جیهانیشدا بەشداریی بەرچاویان هەیە.