وەرزشوانێکی مەریوانی قارەمانییەتی کێبڕکێیەکانی جیهانیی پەروەرش ئەندامی لە ئاڵمان بەدەست هێنا

15:28 - 10 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی مەریوانی قارەمانییەتی کێبڕکێیەکانی جیهانیی پەروەرش ئەندامی جامی جیهانیی ٢٠١٥ی زایینی ئاڵمانی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لوقمان خالیدی وەرزشوانی مەریوانی توانی دوو میداڵی زێڕ بە دەست بێنێت و پلەی قارەمانییەتی جیهان لە کێشی ٨٥ کیلۆدا و هەروەها پلەی قارەمانی قارەمانان لە نێوان سەرجەم کێشی کێبڕکێیەکانی جیهانی پەروەرش ئەندام بە دەست بێنێت.

لوقمان خالیدی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمانە و سالانێکە سەرقاڵی وەرزشی پەروەرش ئەندامە.

ئەو وەرزشوانە دوای ئەو سەرکەوتنە لە کێبڕکییەکانی جامی جیهانیی پەروەرش ئەندام، بۆ تیمی میللی پەروەرش ئەندامی ئاڵمان بانگهشێت کرا.

ئەو کێبڕکێیانە بە بەشداریی چەندین وەرزشوان لە وڵاتانی جیهان لە ئاڵمان بەڕێوە چوو.