كوژران و بریندار بوونی دوو كۆڵبەری كورد بەهۆی تەقینەوەی مین و هەڵدێران
16:29 - 7 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: دوو كۆڵبەری كورد لەناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا بە هۆی هەڵدێران بۆ ناو چۆم و تەقینەوەی مین، کوژراو و بریندار بوون.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شەوی هەینی رێكەوتی ٥ی بانەمەڕ كۆڵبەرێكی كورد بەناوی \"رزگار رەوشەنی\" كوڕی عەتا لەناوچە سنوورییەكانی شاری بانە بە هۆی كەوتنە سەر مین لاقێكی لەدەست داوە.
ئەو كۆڵبەرە تەمەن ٣٠ ساڵەیە خەڵكی شاری سەقزە و بە مەبەستی دابین كردنی بژێوی ژیانی ژن و منداڵەكەی رووی لە سنووری \"هەنگە ژاڵ\" كردبوو.
لەلایەكی دیكەوە هەواڵنێری كوردپا لەشاری ورمێوە رایگەیاند، كۆڵبەرێكی كورد لە ناوچە سنوورییەكان بە هۆێهەڵدێران و كەوتنە ناو چۆمەوە گیانی لەدەست داوە.
شوناسی ئەو كۆڵبەرە كوردە رەحیم پەیرەوی كوڕی عەزیز راگەیەندراوە و لەكاتێكدا ویستوویەتی بە تەنیشت چۆمەكەدا تێپەڕ بێت، هەڵدێراوە و گیانی لەدەست داوەو تەرمەکەی رۆژی شەممە رێكەوتی ٦ی بانەمەڕ لە نزیک ئاوایی \" بەردەسوور\" دۆزراوەتەوە.
رەحیم پیرۆتی خەڵكی ئاوایی \" باڵۆڵان\"ی ناوچەی تەرگەوەڕ بووە كە لە نزیك چیای شەهیدان تووشی ئەو رووداوە بووە.
نەبوونی پیشەیەكی تەندروست و شیاو، بێكاری و داڕمان و تێكشكانی كەرتەكانی بەرهەمهێنان لەو هۆكارانەن كە هاووڵاتیان بە تایبەت كوردەكان و چینی كەم داهاتی كوردستان روویان لە كۆڵبەری كردووە.
سەقز، جوانڕۆ، سەردەشت، بانە، ورمێ، پاوە و مەریوان ئەو شارانەن كە خەڵكانی زۆر روویان لە كاری پڕ لەمەترسیی و مەرگ هێنەری كۆڵبەری كردووە.