كوژران و برینداربوونی لانیكەم ٥ ئەندامی سوپای پاسداران لەشنۆ + تەكمیلی
15:52 - 5 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: تێكهەڵچوونی سوپای پاسداران لەناوچە سنوورییەكانی شنۆ لەگەڵ گریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، لانیكەم ٤ كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەندامێكی خۆجێیی سوپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە تێكهەڵچوون لەگەڵ گریلا لە سنووری خنێرە سنووری (ئێران، توركیە و عێراق) كوژراوە و چوار کەسی دیكەش بریندار بوون.
ئەو شەڕ و پێكدادانانە كە لەسەرەتای ئەم حەفتەیەوە هەتا سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە درێژەی هەبووە و هاوكاتیش حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی ناوچەی سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان (سیدەكان سەر بە پارێزگای هەولێر)یان تۆپباران كردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەک لەپیرانشار، ئەو ئەندامە کوژراوەی سوپای پاسداران، ناوی سەباح باوەفا كوڕی حوسێن و خەڵكی ئاوایی \"كانی سپی\" سەربە ناوچەی دەشتەبێڵی شاری شنۆ بووە.
سەرچاوەكە باسی لەبریندار بوونی لانیكەم سێئەندامی دیكەی سوپای پاسداران كردووە و ئەوەشی خستۆتەڕوو، كێشە و ناكۆكییەكان لەسەر چۆنیەتی جێگیر كردنی هێزە نیزامییەكانی ئەو ناوەندە لەبەرزاییەكانی \"جۆگە\"، \"خولەسەر\" و \"كانی خودا\"یە.
هەروەها لەو شەڕەدا کەسیکی خۆجێی و ئەندامی سپای پاسداران بە ناوی شەفیع عیلاتی كوڕی عوسمان و دوو كەسی دیكە که بەسیجێک و سەربازێکی سوپای پاسداران بوون، بریندار و رەوانەی ناوەندە دەرمانییەكان كراون.
هەروەها بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جێگری فەرماندەری سوپای پاسداران لە شاری شاری شنۆ بەناوی قولی سەفەرزادە لەو پێکدادانەدا بە توندی بریندار بووە.
هاوکات میدیاکانی سەربە پارتی كرێكارانی كوردستان، ژمارەی كوژراوەكانیان ٧ كەس راگەیاندووە و ئەوەشیان خستۆتەڕوو، تەرمەكانیان بردراونەتە شاری ورمێو بڕیارە ئەمڕۆ رادەستی بنەماڵەكانیان بکرێنەوە.
ئەو هەواڵانەی كە بە كوردپا گەیشتوون، ئاشكرایان كردووە هێزێكی زۆری نیزامی رەوانەی سنوورەكانی شاری پیرانشار كراون و خاكی هەرێمی كوردستانیش لەلایەن تۆپخانەكانی سپای پاسدارانی ئێرانەوە تۆپباران كراوە.
ماوەیەک لەمەوبەریش تێكهەڵچوونێكی هاوشێوە لەچیای شاهۆ، لەكامیاران رووی دابوو و تێیدا ٥ ئەندامی سپای پاسداران كوژران و دوو گریلای پارتی کرێکارانیش گیانیان لەدەست دابوو.