ئوپۆزیسیۆنی سووریە پێشنیاری رووسیەی بۆ وتووێژ لەگەڵ بەشار ئەسەد رەت كردەوە
13:59 - 11 رێبەندان 2711
كوردپا: دژبەرانی حكوومەتی دیمەشق رایانگەیاند، هەتا ئەوكاتەی كە بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا بمێنێئێمە وتووێژ قبووڵ ناكەین.
حكوومەتی رووسیە پێشنیاری وتووێژی ئاشتیخوازانەی بە ئوپۆزیسیۆنی حكوومەتی سووریە لەگەڵ حكوومەتی بەشار ئەسەد لە موسكۆ داوە، بەڵام لەلایەن بورهان غەلیون رێبەری شۆرای میللیی سووریەوە رەت كراوەتەوە.
غەلیون ئاشكراشی كردووە، هەتا ئەوكاتەی كە سەركۆماری سووریە لە دەسەڵاتدا بمێنێ، شتێك بە ناوی وتووێژ هیچ مانایەكی نیە.
رێبەری شۆرای میللیی دژبەرانی حكوومەتی سووریە وتیشی، داوامان لە حكوومەتی موسكۆ ئەوەیە كە پشتیوانی و یارمەتیی حكوومەتی بەشار ئەسەد نەكات.
یەكیەتیی عەرەب لە بڕیارنامەیەكدا داوایان لە بەشار ئەسەد كردووە كەلە دەسڵات بكشێتەوە و یەكێك لە جێگرەكانی دەسەڵاتەكەی بگرێتە دەست.
وڵاتانی ئەمریكا، بریتانیا و فەرانسە پشتیوانیان لەو بڕیارنامەیە كردووە و لە هەمان كاتدا حكوومەتی رووسیە دژایەتیی لەگەڵ ئەو بڕیارنامەیە دەربڕیوە.
هەر لەو پێوەندییەدا چالاكانی سیاسی و مافی مرۆڤ لە سووریە رایانگەیاندووە، رێكەوتی 10ی رێبەندان 95 هاووڵاتیی بە تەقەی هێزەكانی بەشار ئەسەد گیانیان لەدەست داوە.