ئومید مورادی بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا

12:00 - 19 خەرمانان 2722

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید مورادی" کوڕی قادر خەڵکی شاری "نەڵۆسـ"ـی سەر به شنۆ، بە دانانی بارمتە، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ڕۆژی هەینی ١٧ی پووشپەڕ، "ئومید مورادی" بە بێ بەڵگەی یاسایی لە نزیک گوندی "قزەناوێ"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ، ئەو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرابوو.

ئومید موردی لە ماوەی دەسبەسەرکرانید، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەت دژی ئومید مورادی زانیارییەک ورد لەبەردەستدا نییە.