ورمێ/ هەوڵی بێكار كرانی ١٥٠ كرێكار لەئارادایە
14:17 - 8 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: بە هۆی نەبوونی بودجە و كێشەی ماڵی، ١٥٠ كرێكاریی ئیدارەی گشتیی رێگا و شارسازیی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە بەرەبەری بێکار کران دان.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەڕێوەبەریی و لێپرسراوانی ئیدارەی رێگە و شارسازیی ئوستان لە ورمێلە هەوڵی دەكردنی ١٥٠ كەس لە كرێكاران و پێرسونێلی خاوەن پێشینە و بە ئەزموونی خۆی دایە.
ئەو كەسانە وێڕای ئەوەیكە لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئیدارەی گشتیی رێگە و شارسازییەوە جواب كراون، لەهێندێلەشارستانەكانیش بە كردەوە دەكردنیان مسۆگەر بووە.
دەنگۆ و هەواڵی دەركردنی ئەو ١٥٠ كەسە بە بیانووی كێشەی ماڵیی و نەبوونی بودجە لەحاڵێكدایە، كە \"ندای ارومیە\" لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردۆتەوە، \"هیوادارین ئەو كارەی لێپرسراوی گشتیی بە مەبەستی خۆ شیرین كردن و رێگە خۆش كردن بۆ مانەوەی لە پۆستەكەیدا نەبێت\".
دەكردنی ئەو كرێكارانە پێشتر و لەدەوڵەتی دەیەمدا هاتبووە بەر باس بەڵام بە هۆی \"دروست نەبوونی ناڕەزایەتی و دەرنەكەوتنی رووی شاراوەی دەوڵەت\" ئەو كارە راگیرابوو.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە، هیچ كەسێك لەنزیكان و دۆستانی لێپرسراوی گشتیی ئیدارەی رێگە و شارسازیی لەنێو دەكراوەكاندا نین.
پێشتریش هێندێک راپۆرت لەسەر هەڵاواردن و كەمی هەقدەست و دوا كەوتنی مووچەی مانگانەی ئەو ئیدارەیە بڵاو كرابوویەوە.
هاوینی ساڵی ١٣٩٢ش ئوستانداریی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە راگەیەندراوێكدا باسی لە دامەزراندنی ٤٠٠ كەس لەو ئورگانە حكوومییەكاندا كردبوو و دواتر بە هۆی فێڵ و تەڵەكە و شێوازی وەرگرتن لەگەڵ ناڕەزایەتیی هاووڵاتیانی كورد بەرەوڕوو بوویەوە.
بێكاری لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا ٢٥% راگەیەندراوە.
بەپێی ئاماری ساڵی ٩٠، حەشیمەتی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا زیاتر لە سێمیلیۆن كەسە و لە ١٧ شارستان پێكهاتووە و كوردەكان لەپێكهێنەرانی سەرەكیی ئوستانەكەن و توركی ئازەری، ئاسووری و ئەڕمەنییەكانیش تێیدا ژیان بەسەر دەبەن.