ورمێ/ هەرەسی بەفر گیانی چوار كۆڵبەری كوردی ستاند+ تەكمیلی + وێنــــه
15:56 - 15 رێبەندان 2713
ئاژانسی كوردپا: چوار كۆڵبەری كورد لەناوچە سنوورییەكانی شاری ورمێ ـ كوردستانی توركیا بە هۆی هەرەس بەفرەوە گیانیان لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بارینی بەفری زۆر و دروست بوونی سەرما و سۆڵ لە ناوچە كوێستانییەكانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لەگەڵ وڵاتی توركیا، گیانی چوار كۆڵبەری كوردی خەڵكی ناوچەی \"مەگەوەڕ\"ی ورمێی ستاند.
ناوی ئەو چوار كۆڵبەرە كوردە، فاخیر شینۆدووكانە، كوڕی ئەحمەد و خەڵكی گوندی گێسیان، شاكر شینۆدووكانە كوڕی ئەحمەد خەڵكی گوندی گێسیان، ئادەم گردیپوور كوڕی مستەفا و خەڵكی گوندی شێخزەرد و خەبات كوڕی مووسا و خەڵكی گوندی دزە\"ی ناوەچەی مەرگەوەڕی ورمێ راگەیاندراوە.
ئەو چوار ئەو كۆڵبەرە رۆژی هەینی رێكەوتی ١١ی رێبەندان بە مەبەستی كۆڵبەری كردن روویان لە گوندی گەلێشەی وڵاتی توركیا كردبوو.
هەواڵنێری كوردپا لە ناوچەی مەگەوەڕی ورمێرایگەیاند، گیان لەدەست دانی ئەو چوار كۆڵبەرە كەردە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەكەوە پشتڕاست كراوەتەوە.
بەپێی سەرچاوە خۆجەییەكان، ئەو چوار كۆڵبەرە كوردە لە ئاوایی \"گەلێشە\"ی كوردستانی توركیا بینراون و بە خەڵکی ئەو گوبدەیان گووتوە بەم زوانە دەگەڕێینەوە بۆ ناوچەی ورمێ.
بەهۆی نەبوونی پیشەیەكی شیاو و هەبوونی كێشەی ماڵیی، دانیشتوانی ناوچە سنوورییەكانی كوردستان بە مەبەستی دابین كردنی بژیوی ژیانیان روویان لە كۆڵبەری كردووە و لەو پێوەندییەدا رۆژانە شایەتی كوژران و برینداربوونی كۆڵبەران بە تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانین.