ورمێ؛ ژنێکی لاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
11:16 - 5 جۆزەردان 2722
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، ژنێکی لاو بە ناوی "ئازادە ئیبراهیمی" کچی عەسکەر خەڵکی ورمێ، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تەرمی ئەو هاووڵاتییە پاش خۆکوژی لە گۆڕستانی "میراوای تەرزلیا"ی ورمێ ئەسپەردەی خاک کرا.
ئازادە ئیبراهیمی خێزاندار و دایکی دوو منداڵ بووە.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢ی جۆزەردان، لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی "فەردین قەزڵباش" کوڕی "ڕەحیم" خەڵکی گوندی "ماکۆکەندیـ"ـی شاری ورمێ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو لاوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتبوو.