ورمێ؛ درێژەی گەڕان بۆ دۆزینەدوەی سێ کۆڵبەر بێسەروشوێنبوو لە بەفر و کڕێوە

16:34 - 27 بەفرانبار 2721

گەڕان بۆ دۆزینەوەی سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "بەهلوول سەیدانی‌فەرد" کوڕی کەریم، "بارزان مەهینی" کوڕی شەوکەت و "ئەسعەد سەدانی‌فەرد" کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی "باوا"ـی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، کە بەهۆی کڕێوە لە دۆڵی "بینار" بێسەروشوێن بوونه لەلایەن خەڵکەوە، درێژەی هەیە.

یەکێک لە دانیشتوانی گوندی "باوا" لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری کوردپا ڕایگەیاندووە گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەو سێ کۆڵبەرە لە چیاکانی ورمێ لەلایەن خەڵکەوە درێژەی هەیە و هەتا ئێستا هیچ سەرەداوێک بەدەست نەهاتووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستە ڕوو بارینی زۆری بەفر و بارودۆخی کەشوهەوا، گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەو سێ کۆڵبەرەی ئاستەنگ و کێشەی زۆری بۆ خەڵک دروست کردووە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانبار، ئەو سێ کۆڵبەرە بەهۆی بەفر و کڕێوە لە دۆڵی "بینار" بێسەروشوێن بوون.

ئەو سێ کۆڵبەرە کوردە لە کاتی گەڕانەوە لە تورکیە، لەنێو بەفر و کڕێوەدا، لە دۆڵی "بینار" بێسەروشوێن بوون.

بەهلوول سەیدانی‌فەرد و ئەسعەد سەیدانی‌فەرد خێزاندار و خاوەنی منداڵن و بارزان مەهینی سەڵتە.