وردەكاریی و زانیاری زیاتر لەسەر تێكهەڵچوونەكەی ئاوایی قەبری حوسێن لەپیرانشار
13:26 - 3 رەزبەر 2713
ئاژانسی كوردپا: ماوەی چەند رۆژ لەمەوبەر لەناوچەی مەنگوڕایەتی پیرانشار لەنێوان خەڵكی و هێزە نیزامییەكاندا گرژی و ئاڵۆزی دروست ببوو و بەو هۆیەوە ژمارەیەک لەهێزەكانی حكوومەتی ئێران بریندار بوون و چەند هاووڵاتییەکیش دەستبەسەر و بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتییەكان كران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، فەرزاد رەسووڵی تەمەن ١٤ ساڵ و كوڕی رەسووڵ، محەممەد پاكنژاد تەمەن ٢٣ ساڵ و كوڕی خدر و محەممەد ( سێتەكەرە) ناوی بەشێک لەدەستبەسەركراوەكانی ئاوایی قەبری حوسێنن.
لەلایەكی دیكەوە چوار هاووڵاتیی ئاوایی تركەش لەناوچەی مەنگوڕایەتیش بەناوەکانی خەلیل عەلیزادە، برایم عەلیزادە، عومەر موسمێر كوڕی عەبدوڵڵا و بێستوون پیرینە كوڕی رەحمان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە بانگهێشت كراون.
دانیشتوویەكی ئاوایی قەبری حوسێن بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، ئەو سێكەسەی كە لەئاوایی قەبری حوسێن دەستبەسەر كرابوون دوای لێدان و كوتانێكی زۆر لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە، رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٢ی رەزبەر بەشێوەی كاتی ئازاد كراون.
ئەو هاووڵاتییە لەقسەكانیدا ئەوەشی خستەڕوو، هەر هەمان رۆژ فەرماندار، بەخشدار و بەرپرسانی هەنگی مەرزی چیانە كۆبوونەوەیەكیان بۆ دانیشتوانی ئاوایی قەبری حوسێن لە مزگەوتی ئاواییەكە گرتووە و پێیان راگەیاندوون، \"دەبێئەو كەسانەی كە سەرقاڵی كاری ئاژەڵدارین لە ئاواییەكە وەدەریان بنێن\".
ئەو هاووڵاتییە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت وتیشی: لێپرسراوانی شاری پیرانشار لەو كۆبوونەوەیەدا داوای ئەوەشیان لەخەڵكی كردووە كە ئەنجامدەرانی تێكهەڵچوونەكە و ئەو كەسانەی كە بوونەتە هۆی بریندار كردنی هێزە نیزامییەكان، رادەستی هێزی ئینتزامیی بكەن.
رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٢٦ی خەرمانان هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێران لەشاری پیرانشار بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتن و زەوت كردن مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیان چووبوونە ئاوایی قەبری حوسێن و لەئاكامدا تێكهەڵچوون و پێكدادان لەنێوان ئەو هێزانە و خەڵكدا هاتبووە ئاراوە.
٤ كەس لەهێزەكانی حكوومەتی ئێران لەئەنجامی ئەو تێكهەڵچوونەدا بریندار ببوون و دواتریش هێزە حكوومەتییەكان ژمارەیەک لەدانیشتوانی ئەو ئاواییەیان دەستبەسەر كردبوو.
ئەو هێزانە هاوكاتیش زەخت و گوشارییان خستبووە سەر دانیشتوانی ئاوایی تركەش و چوار كەسییان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتییەكان كردبوو.