كوردستان/ كەمپەینی پشتیوانی لەخەڵكی كوبانی و شنگاڵ راگەیەندرا
16:26 - 16 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: چالاكانی سیاسیی و فەرهەنگی لەكوردستانی ئێران بە وەرێخستنی كەمپەین، پشتیوانی خۆیان لە كوردەكانی كوبانی و شنگاڵ دەربڕی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوابەدوای رووداوەكانی چەند حەفتەی رابردوو لەهەرێمی كوردستان و كوردستانی سووریە و بەتایبەت شارەكانی شنگاڵ و كوبانی كەمپەینی پشتیوانی لەخەڵكی ئەو شارانەیان راگەیاند.
ئامانجی ئەو كەمپەینە لەلایەن رێكخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی كوردستانەوە \" مرۆڤ دۆستانە\" راگەیەندراوە.
كەمپەینی بەرگریی لەخەڵكی كوبانی و شنگاڵ لەكوردستانی ئێران لەرۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٥ی گەلاوێژەوە چالاكی فەرمیی خۆی دەست پێكردووە.
١٠ چالاكی سیاسیی لە وەرێخستنی ئەو كەمپەینەدا رۆڵیان هەبووە و بڕیارە لەداهاتوویەكی نزیكدا بەرنامەكانی خۆیان رابگەیەنن.
پێشتریش چالاكانی سیاسیی و فەرهەنگی لەشارەكانی ئوستانی ئیلام و كرماشان بە كۆكردنەوەی واژۆ، پشتیوانیان لەخەڵكی كوبانی لەرۆژئاوای كوردستانی سووریە دەربڕیبوو.
هەروەها لەكۆتاییەكانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا رێكخراوی بەرگری لەمافی مرۆڤی كوردستان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی كوبانی، لەبەیاننامەیەكدا خوازیاری هەوڵی جیدی و خێرای حیزب و رێكخراوەكانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەرگری لەدانیشتوانی ئەو شارە ببوون.
هەر لەو پێوەندییەدا حیزبەكانی كوردی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە دەركردنی بەیانییە پشتیوانیان لەخەڵكی شنگاڵ و هێزەكانی پێشمەرگە كردبوو.