كورتە فیلمی "شیلەی بەرد"، لە فێستێڤاڵێكی مەجارستان بەشداری دەكات
21:01 - 20 خاکەلێوه 2712
كوردپا: كورتە فیلمی \"شیلەی بەرد\" لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد ستار چەمەنیگوڵ، لە بەشی دیكیۆمێنتی 22مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"میدیاوایو\"ی MEDIAWAVE ی مەجارستان نمایش دەكرێت.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردۆتەوە، ئەم فێستیڤاڵە بە نمایش كردنی 76 فیلم لە كۆی 1068 بەرهەمی نێردراو لە سینەماكارانی 76 وڵاتی جیهان بۆ نووسینگەی فێستیڤاڵ لە چەندین بەشی جۆراوجۆر، لەوانە: كورتە فیلمی چیرۆكی، دیكیۆمێنتاری، ئەزموونی و ئەنیمەیشنی لە رۆژانی 7 هەتا 111ی بانەمەڕی 1391 لە وڵاتی مەجارستان بەڕێوە دەچێت.
كورتە فیلمی \"شیلەی بەرد\" كە لەلایەن كۆمپانیای سینەمایی \"ستاك فیلمی سنە\" لە ئاستی جیهاندا بڵاو دەكرێتەوە، لە دوایین بەشداری نێودەوڵەتیی خۆیدا، چەند رۆژ پێش ئێستا لە بەشی دیكیۆمێنتی 30مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"ئۆرۆگوئە\" لەو نمایش كرا.
ئەم فێستیڤاڵە بە نمایشی 300 فیلم لە 40 وڵاتی جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆر، لە شاری مۆنتێ ڤیدیۆ پایتەختی ئۆرۆگوئە دەستی پێكردووە و رۆژی 8 ئاڤریل بە دەست نیشان كردنی براوەكانی فێستیڤاڵ، كۆتایی بە كارەكانی خۆی دێنێت.
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی \"ئۆرۆگوئە\" هەموو ساڵێك بە پشتیوانی و هاوكاریی سینەما تێكی ئۆرۆگۆئە و وەزارەتەكانی پەروەردە، فەرهەنگ و كاروباری دەرەوە و هەروەها شارەوانیی شاری مۆنتێ ڤیدیۆ سازدەكرێت.