وتووێژی ئاژانسی کوردپا لەگەڵ تەیموور ئەلیاسی نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ
14:48 - 5 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی کوردپا: ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە کوردستان و ئێران، وتووێژێکی لەگەڵ تەیموور ئەلیاسی نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ، پێکهێناوە.
کوردپا: دەکرێت باس لەو کۆبوونەوەیە بکەن کە لەم ڕۆژانەدا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پێشل‌کردنی مافی مرۆڤ لە ئێران‌دا بەڕێوە دەچێت؟
تەیموور ئەلیاسی: ئێمه وه‌ک نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ــ ژنێڤ، هاتووینه‌ته وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی سێهه‌می كۆڕی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرک و هه‌روه‌ها دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له واشینگتۆن به مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی پرسی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان و ئێران. ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ ئۆكتۆبر، ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی به كۆڕی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات.
کوردپا: هێنانەبەرباسی ئەو پێشێلکارییانەی کۆماری ئیسلامی لە لایەن چ وڵات و ڕێکخراوێکەوە بووە و بڕیارنامەکە چی تێدایە؟
تەیموور ئەلیاسی: وڵاتی كانادا سپۆنسێریی بڕیارنامه‌یه‌ک له سه‌ر مافی مرۆڤ له ئێران ده‌كات كه له ٣ حه‌وتووی داهاتوودا پێشكه‌ش ده‌كرێت به كۆڕی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرک.
نێوەرۆكی بڕیارنامه‌كه هێشتا بڵاو نهكراوهتەوە، به‌ڵام به گشتی باسی سزای له‌سێداره‌دان، سه‌ركوت و سیاسه‌تی جیاوازی دانان دژی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان له ئێران و هه‌روه‌ها باسی گرتن و ئه‌شكه‌نجه دژی تێكۆشه‌ران و موخالیفانی سیاسی ده‌كات.
کوردپا: ئایا لەو کۆبوونەوەیەدا باسێک لە نەتەوەکانی ئێران بە گشتی و کورد بە تایبەتی دەکرێت؟ ڕێکخراوە داکۆکیکارەکانی مافی نەتەوەکانی ئێران کامانەن؟
تەیموورئەلیاسی: به‌ڵێ له بڕیارنامه‌كه‌ی كانادادا باسی نه‌ته‌وه‌كان و كه‌مایه‌تییه ئتنیکیهكان ده‌كرێت. له ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌حمه‌د شه هیددا، باسی مافی خوێندن به زمان كوردی، هه‌روه‌ها باسی ڕووداوه‌كه‌ی مهاباد ده‌كات. پرسی كۆڵبه‌ران دواخراوه بۆ ڕاپۆرتی مارسی ٢٠١٦ له شورای مافه‌كانی مرۆڤ له ژنێڤ.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران وه‌ك ته‌نیا لایه‌نی كوردستانی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی نیۆیۆركه.
کوردپا: بەڕێزتان وەک نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، چ بەرنامە و بۆچوونێکتان هەیە؟
تەیموور ئەلیاسی: ئێمه له كۆی كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ نهتەوهیهكگرتووهكان له نیۆیۆرك و هه‌روه‌ها له نوێنه‌رایه‌تی دائیمیی وڵاته‌كان و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌مریكایی كارمان بۆ ئه‌وه كردووه كه پرسی نهتەوهكان به تایبه‌ت كورد، به‌شێك بێت له ڕاپۆرته‌كان.
کوردپا: پێتان وایە لەو هەلومەرجەی کە دوای ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و ڕۆژئاوا هاتووەتە ئاراوە، پرسی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی بگاتە مەبەستی خۆی و ئەو دەوڵەتە ناچار بە وەڵامدانەوە بکرێت؟
تەیموور ئەلیاسی: چاره‌سه‌ری پرسی وزه‌ی ناوكیی ئێران له گه‌ڵ ڕۆژئاوا ده‌توانرێت وه‌ك فرسه‌تێك سه‌یر بكرێت بۆ تێكۆشه‌رانی مافی مرۆڤ. پێشتر باسه‌كانی قه‌یرانی هه‌سته‌یی ئێران ٨٥% ی میدیاكانی به خۆیەوە سه‌رقاڵ كردبوو، به‌ڵام ئێستا ده‌كرێت پرسی مافی مرۆڤ و مافی گه‌لان به‌رز بكرێته‌وه.
دیارە نایشارمه‌وه كه وڵاتانی ڕۆژئاوا له پێوه‌ندیه‌كانیان له گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌میشه پرسی ئابوورییان خستۆته پێش پرسی مافه‌كانی مرۆڤ و ئێمه‌ش هاتووینه‌ته ئێره بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه كه پرسی مافی مرۆڤ خراپتر بووه و نابێت ئه‌و پرسه قوربانیی قازانجی ئابووری و سیاسی بكرێت.
کوردپا: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران پێوەندی لەتەک باقی ناوەندە داکۆکیکارەکانی مافی نەتەوەکانی ئێران چۆنە؟
تەیموور ئەلیاسی: كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ــ ژنێڤ، له گه‌ڵ كۆی ڕێكخراوه ئێرانی و نێونه‌تەوه‌ییه‌كان په‌یوه‌ندیی كارای هه‌یه و له‌و سه‌فه‌ره‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هیومەن ڕایتس واچ و ئه‌منێستی ئینترناشنال له واشنگتۆن و نیۆیۆرك كۆبووینه‌ته‌وه.
کوردپا: ئاگاداری ئاماری زیندانیانی سیاسیی نەتەوەکانی ئێران هەن؟
تەیموور ئەلیاسی: نزیکەی ١٠٣٤ زیندانیی سیاسی ــ عەقیدەتیی نەتەوەکانی نیشتەجێی ئێران، لەناو زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دان و لەو ڕێژەیەش، ٤٧٣ نەفەریان لە نەتەوەی کوردن.