وتنەوەی وانەی کوردی لەناوەندە فێرکارییەکانی شاری ئیلام + وێنە

14:59 - 25 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: لەئیلام خولێکی فێرکاریی رێنووسی کوردی بۆ چالاکانی ئەدەبی و فەرهەنگی ئەو شارستانە بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یەکێک لە لێکۆڵەر و توێژەرانی بواری ئەدەبیاتی کوردی لەئوستانی ئیلام لە خولێکی فێرکاریدا، بیست کەسی لەبەردەنگانی بەرهەمە کوردییەکانی لەگەڵ رێنووسی کوردی ئاشنا کرد.

زاهیر سارایی لەو کارگە فێرکارییەدا، بەشێوەی تیۆریی وانەی رێنووس و پیتی کوردی و شێوازی نووسینی پەخشانیشی گوتۆتەوە.

\"17853.jpg\"
عەباس محەممەدزادە: ئەو خولە لەسەر داواکاری لایەنگرانی زمانی کوردی بەڕێوە چووە
ئەوە یەکەمین خولی فێرکاریی زمانی کوردییە کەلە ئوستانی ئیلام بەڕێوەدەچێت و بەوتەی عەباس محەممەدزادە یەکێک لەبەشدارانی خولەکە، ٢٠ کەس لەچالاکانی فەرهەنگیی ئەو ئوستانە تیایدا بەشدار بوون.

عەباس محەممەدزادە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ئەوەشی خستەڕوو، ئەو خولە لەسەر داواکاری لایەنگرانی زمانی کوردی بەڕێوە چووە و هەروەها داواکاری چالاکانی فەرهەنگیش لە دەوڵەتی تازە، بەڕێوەبردن و ئیجاریی کردنی ئەسڵی ١٥ی یاسای بنەڕەتی بووە.

محەممەدزادە لەدرێژەدا وتی: کردنەوەوی ئەو ناوەندە فێرکارییە تایبەت بە مامۆستایان بووە و بڕوانامەی وانە وتنەوەی کوردی و مۆڵەتی بەڕێوە بردنی خولی رێنووسی کوردیش بە بەشداران دراوە.

\"17854.jpg\"
زاهیر سارایی: پێشوازی لەکتێبە کوردییەکان (شێعر) زۆر باشە
هەر چەند فێرکردن و وتنەوەی زمان و ئەدەبیاتی کوردی لەئوستانەکانی ئیلام و کرماشان لەگەڵ کێشە و ئاستەنگی زۆر بەرەوڕوویە، بەڵام بەوتەی زاهیر سارایی، پێشوازی لەکتێبە کوردییەکان (شێعر) زۆر باشە.

لەماوەی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا، چاپەمەنی \"زانا\" لەئیلام دوو کتێبی کوردی بەناوەکانی \"ئاگر لەسەرم سەرچۆپی کێشێ‌\" لەنووسینی: عێزەتوڵڵا پرون ( بێدل) و کتێبی \"تاف\" لەنووسینی خودایار ئەحمەدی ( ئاشنا) چاپ و بڵاو کردەوە.
\"17849.jpg\"

\"17850.jpg\"

\"17852.jpg\"

\"17851.jpg\"