وازهێنان لە راو و ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشتی كوردستان بەردەوامە+وێنە

13:34 - 24 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: لەدرێژەی رەوتی ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشتی كوردستان، كۆنە راوچییەكی مەریوانی وازی لە راوكردن هێنا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، جەلال مستەفایی، كە زیاتر لە بیست ساڵ پێشینەی راوە کەوی هەبوو، كەوەكانی ئازاد بە ژینگەی کوردستان سپاردەوەو قەفەسەكانی شكاند.

ئەو راوچییە كوردە رێكەوتی ٢٣‌ی جۆزەردان كەوەكانی بردۆتە بەرزاییەكانی شاری مەریوان و لەوێ‌ ئازادی كردوون.

چەند رۆژ لەمەوبەریش راوچیەكی جۆانڕۆیی بەناوی حەمید رەحمانی پەیوەست بە رەوتی ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشتی كوردستان ببوو.

ئەو كۆنە راوچییەی شاری جوانڕۆ لەرێوڕەسمێكدا، کە کارمەندانی ژینگەپارێزیی شارەکەش تیایدا بەشدار بوون، ئەو كەوەکانی ئازاد کردەوە.

لەلایەكی دیكەوە لاوانی ژینگەپارێزی شاری جوانڕۆ لە ئاگادارییەكدا رایانگەیاندووە، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٥‌ی جۆزەردان لەرێوڕەسمێكدا راوچییەكی بەپێشینە واز لەراوكردنی خۆی رادەگەیەنێ‌.
\"20512.jpg\"

\"20510.jpg\"