هەڵەی پزیشکی لە سەردەشت، گیانی دایکێک وکوڕێکی ستاند

20:30 - 29 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: نەخۆشخانەیەکی شاری سەردەشت لە ئەنجامی هەڵەی پزیشکیدا، لەلایەن هاوسەری ژنێکی دووگیانەوە، سکاڵای لەسەر تۆمار کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژنیکی لاوی خەلكی ناوچەی سەردەشت لە نەخۆشخانەی ئەو شارەداق گیانی لەدەست داو و کەسوکاری ئە وژنەش هۆکاری مردنەکەی بۆ \"کەمکاریی کادری پزیشکیی نەخۆشخانە\"ی ئە وشارەوە دەگەڕێنەوە.

لە ئەنجامی ئەو کەمتەرخەمییەی کادری پزیشکیی نەخۆشخانەی شاری سەردەشتدا، سەرەڕای مردنی حیسمەتی تەمەن ٣٥ ساڵ، کۆرپەڵەی نێو سکیشی کە ٩ مانگان بووە، مردووە.

رووداوی مردنی ئەو دایک و منداڵە، نیگەرانیی و بەداخبوونی هاووڵاتییانی کورد و بەتایبەت خەڵکی شاری سەردەشتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەدوای خۆیدا هێناوە.

\"26079.jpg\"
سدیق هاوسەری حیسمەت: کاتێک ویستاین سوار هیلی کۆپتێری بکەن، چەن چرکەیەک دەستم خستە نێو دەستی، بەڵام دەستی زۆر سارد بوو
هەنووکە، هاوسەری ئەو ژنە، سکاڵای لەسەر کادری پزیشکی و ژووری نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی \"ئیمام خومەینی\"ی شاری سەردەشت تۆمار کردووەو دەزگای قەزایی و لێپرسراوانی ئینتزامیی شارەکە، چاوەڕوانی وڵامی پزیشکی دادوەری لەمەڕ هۆکاری مردنی ئەو دایک و کوڕەن.

رۆژنامەی \"شهروند\" ئەمڕۆ لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، ئەو ژنە تەمەن ٣٥ ساڵەیە کە دانیشتووی گوندی کانی زەرد بووە، شەوی پێنج‌شەممە تووشی ئازاری دڵ هاتووەو بەو هۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشتیان کردووە.

کادری پزیشکی و لێپرسراوانی بەشی تەندروستیی شاری سەردەشت رایانگەیاندووە: ئەو ژنە ٣ حەفتە پێشتر منداڵەکەی لە نێو سکیدا مردووەو کەسوکارەکەشی ئاگاداریان نەکردووینەتەوە کە ناوبراو نەخۆشیی شەکرەی بووە.

هاوسەری ئەو ژنە مردووە ئیدیعای کادری پزیشکی و لێپرسراوانی تۆڕی تەندروستیی شاری سەردەشتی رەت کردۆتەوە.

ئەو ژنە پێشتر منداڵێکی لە رێگەی نەشتەرگەریی \"سزارین\"ـەوە بووەو دایکی کچێکی تەمەن ٦ ساڵ و کوڕێکی ١٣ ساڵانیش بووە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی ساڵی رابردوودا، ١٠ کەس لە کوردستان بەهۆی کەمتەرخەمی و هەڵەی پزیشکییەوە گیاناین لەدەست داوە، کە ٥ کەسیان دایکانی منداڵەبەر بوون.