هەڵکەندنی تونێل لە ئیلام، گیانی کرێکارێکی ستاند

20:27 - 17 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: بەربوونەوەی بەردی بن‌میچی تونێلێک لە شارستانی دەرەشاری ئوستانی ئیلام، گیان لەدەست دانی کرێکارێکی کوردی لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەکاتی هەڵکەندنی تونێلی \"کەبیر کوە\"ی هەڵکەوتوو لە نێوان ئابدانان – دەڕەشاردا، کرێکارێکی تەمەن ٤٥ ساڵ لەکاتێکدا سەرقاڵی کار کردن بووە، گیانی لە دەست داوە.

ئەو رووداوە، پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە، رێکەوتی ١٦ی رەشەمە هاتۆتە ئاراوە.

دەگوترێ ئەو کرێکارە لە کاتی هاتنە دەرەوە لە تونێلی \"کبیر کوە\"دا بووە، کە لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا میچی تونێلەکە داڕووخاوەو کرێکاری تونێلەکە بەهۆی بەرکەوتنی بەردێک بریندار بووە.

شوناسی ئەو کرێکارە کوردەی کە لە کاتی راگواستن بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە، عەلی مووسازادە و خەڵکی دەڕەشاری ئیلام راگەیەندراوە.

مەرگی ئەو کرێکارە کوردە لە کاتێکدایە کە فەرمانداری ئابدانان باسی لە هەبوونی ئەمنیەتی پێویست لەو تونێلەدا کردووە.

پەیمانکاری تونێلی \"کەبیر کوە\" پێشتر رایەگەیاندبوو: کۆتاییەکانی مانگی خەرمانانی ساڵی ٦٢ بۆ یەکەمین جار دینامیت بۆ هەڵکەندنی تونێلەکە بەکار هات و لەماوەی دوو دانی بەیانی و ئێوارەدا ٦ میتر تونێل لێدرا.

تونێلی \"کبیر کوە\"، ٤ هەزار و ٦٠٠ میتر درێژی هەیە و هەتا ئێستا ١ و ٢٣ میتر لەو تونێلە لێدراوە.

بەپێی ئاماری رێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران، رێژەی مردنی کرێکاران لە ئێران بە بەراورد لەگەڵ سالی رابردوو، لەسەدا ٤ زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە.

\"25251.jpg\"

\"25250.jpg\"