هەڵوێستی سەرسووڕهێنەری ئیدارەی موخابەراتی ئیلام لەمەڕ هاووڵاتییانی گوندێک

15:16 - 30 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی ئیلام سەرەڕای ئەوەیکە هێڵی تەلەفۆنەکەیان پچڕاوە، لەلایەن ئیدارەی موخابەراتەوە پارەیان لێ وەردەگیرێت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ بەهۆی کێشەی نێوان دوو ناوەندی حکوومەتی لە شاری بەدرەی سەربە ئوستانی ئیلام، هاووڵاتییانی کورد لە خزمەتگوزاریی تەلەفۆن بێبەری کراون.

گوندی ٦٠ ماڵیی بان هێڵان، کە کابلی تەلەفۆنەکەیان (دزراوە)، ئیدارەی موخابەراتی شاری بەدرە بە بیانووی نەبوونی ئەمنییەتی هێڵەکانی تەلەفۆن، لە راکێشانەوەی کابلی هێڵێ تەلەفۆن بۆ ئەو گوندە خۆی دەبوێرێت.

\"18420.jpg\"
گوندی بان هێڵان لە شاری بەدرەی سەربە ئوستانی ئیلام
بەرپرسی شۆرای گوندی بان هێڵان وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لەو دۆخە، دەڵێت: ئیدارەی موخابەرات رایگەیاندووە، کە دەبێ هێزە ئێتزامییەکان بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ئەو کابلە دزراوە بکەن، بەڵام ئەو هێزانە هیچ وەڵامێکیان بە ئێمە نەداوەتەوە\".

هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری (ئایەتوڵڵا سەفەرخانی)یەوە بڵاوی کردەوە: \"بۆچی دەبێ ئێمە پارەی تەلەفۆن بدەین، لە کاتێکدا ماوەی ٢ مانگە هێڵێ تەلەفۆنەکەمان پچڕاوە\".

بەدرە لە ناوەڕاست مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا بە فەرمی بۆتە شارستان و هاوکات لەگەڵ کێشەی وەکوو پێکهاتە و ژێرخانی ئیدارەی، بێهداشتی و بێکاریش بەرەوڕوویە.

پێشتریش دوو گوندی ٤٠٠ بنەماڵەیی \"هەزار کانیان و نسارەی سەروو\"ی سەربە شاری دیواندەرە بەهۆی ئەوەیکە هێندێک لە هاووڵاتییان نەیانتوانیبوو پارەی برقەکەیان دابین بکەن، لەلایەن ئیدارەی ئاو وبرقەوە هێڵێ برقەکەیان پچڕێندرابوو.