هەڵدانەوەی نایاسایی شوێنەوارە مێژووییەکان شاری سەحنە+وێنە

21:13 - 26 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستانی ئێران لەلایەن کۆمەڵێک کەسی نەناسراوەوە بەشێوەی نایاسایی هەڵدراوەتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ تەپۆڵکەی مێژوویی \"سوورە بی\" لە دەوروبەری شاری سەحنە، کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی بەر لە مێژووی ئێرانی کونارا دەگەرێتەوە، لەلایەن چەند کەسێکەوە بەرەوڕووی هەڵدانەوە و \"تاڵان کردن\" بۆتەوە.

ئەم تەپۆڵکە مێژووییە ؛ لە کاتێکدا هەڵدراوەتەوە، کە لە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی‌دا وەکوو ئاسەوارێکی میللی تۆمار کرابوو.

نەبوونی چاوەدێری بۆتە هۆی ئەوەیکە خەڵکانێک بە مەبەستی هەڵدانەوە بە ئاسانی دەستیان بەو شوینە مێژووییە رابگات، کە ئەمە ئەو تەپۆڵکە مێژووییەی بەرەوڕووی لەناوچوون کردۆتەوە.

هەروەها ئەو تەپۆڵکە مێژووییەی شاری سەحنەی سەربە ئوستانی کرماشان، هیچ تابلۆ و هێمایەکی ئاگادارکەرەوەی نییە و گەشتیاران لەکاتی سەردانیان بۆ ئەو شوینە تووشی سەرلێشێوان دەبن.

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سەحنەوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ پوستێر و تراکتی تایبەت بە فرۆشی \"فلزیاب\" و \"گەنج یاب\" بە شێوەی فەرمی لە شەقام و شوێنە گشتییەکان هەڵواسراوە و هێندیک کەس بۆ ئەوەی لە شەویکدا رێگەی سەد ساڵە بپێوین، شوێنە کەونارایی و میژووییەکان هەڵئەدەنەوە.

سەردەمی میژووی ئێرانی کەونارا، سەردەمی پێکهێنانی حکوومەتی ماد هەتا کۆتایی دەوڵەتی ساسانییەکان و هێرشی عەرەبەکان بۆ ئێرانە.
\"18359.jpg\"

\"18360.jpg\"

\"18358.jpg\"