هەڵبژێردراونی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی دیاری كران
12:47 - 12 بەفرانبار 2711
كوردپا: هەڵبژێردراوانی فیلمی بڵیند و كورتە فیلم لە بەشە جۆراوجۆرەكانی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی دیاری كران.
بەپێی راپۆڕتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هەڵبژێردراوانی بەشە جۆراوجۆرەكانی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی لەلایەن ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی ئەو فێستیڤاڵەوە دەستنیشان كران و لەلایەن بەرپرسانی فێستیڤاڵەوە خەڵاتی ئاسكی زێڕین و هەروەها بڕوانامەی رێز لێنانیان بە سەردا دابەش كرا.
لە سەرەتای رێوڕەسمی كۆتایی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی\"ئازاد سەوزە\" بەڕێوەبەری فێستیڤاڵ، لەبارەی گرینگی بەڕێوە چوونی ئەو فێستیڤاڵە لە لێدوانێكدا وتی، هیوادارین ساڵی داهاتوو ساڵی داهێنانی هونەری بۆ هونەرمەندان بە گشتیی و دەرهێنەرانیش بە تایبەتی بێت.
ئازاد سەوزە بانگەوازی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی راگەیاندوو و داوای لە هەموو فیلمسازانی كورد كرد كە گرینگی بەم چەشنە فێستیڤاڵانە بدەن و بە كارە جوانەكانیان زیاتر ئەم فێستیڤاڵە بەڕازێنەوە.
لە بەشێكی دیكەی بەرنامەكەدا رێز لە 5 هونەرمەندی سینەمای كوردی بە ناوەكانی ئازاد جەلال، ئاڵا عومەر، ئازاد حەمە بچكۆل، شادان فوئاد و زاهیر عەلی گیرا و خەڵاتیان پێبەخشرا.
فیلمی سینەمایی \"كوڕی بابیل\" لە دەرهێنەری \"محەممەد الدەراجی\" سینەماكاری عێراقی یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی ئەم فێستیڤاڵە بوو كە خەڵاتی پێبەخشرا.
هەروەها خەڵاتی ئاسكی زێڕینی فێستیڤاڵ و بڕوانامەی رێز لێنانی فیلمی\"گەڕان\" بەخشرایە شیار عەبدی باشترین دەرهێنەری فێستیڤاڵ و سینەماكاری كوردی كوردستانی سووریە.
هەر لەو پێوەندییەدا رێز لە باشترین دیزاینێری دەنگ، باشترین موزیك، باشترین مونتاژ، باشترین وێنەگر، باشترین ئەكتەری كچ و كوڕ گیرا.
لە بەشێكی دیكەی ئەو رێوڕەسمەدا خەڵاتی ئاسكی زێڕینی فێستیڤاڵ و بڕوانامەی رێز لێنان پێشكەش بە جەلال سەعید پەنا بۆ نووسینی سیناریۆی كورتە فیلمی \"دەنگی باران\" لە كوردستانی ئێران، كرا.