هەڵبژێردراوانی یەكەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئامەد دیاری كران

19:04 - 16 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: هەڵبژێردراوانی بەشە جۆراوجۆرەكانی بەشی پێشبڕكێی یەكەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"ئامەد\" لە هۆڵی سەرەكیی ناوەندی چاندی جگەرخوێن لە شاری ئامەد لە کوردستانی تورکیە دیاری كران.

بەپێی راگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"ئامەد\"، شەوی ١٤ی خەزەڵوەر، ڕێوڕەسمی كۆتایی یەكەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"ئامەد\" بە ئامادەبوونی \"سری سورەیا ئوندەر\" سینەماكار و پەرلەمانتاری كورد، \"ئیرۆل باڵچی\" سەرۆكی كۆمەڵەی سینەمای رۆژهەڵاتی ناڤین، \"موحەڕەم جەبە\" (مەم میرخان) راوێژكاری سەرۆكی دایرەی چاندی و هەڵبەستڤان و وێژەساز، \"9666.jpg\"
\"ئیلهام باقر\" ئەندامی كۆمەڵەی سینەمای رۆژهەڵاتی ناڤین و ئاكادێمیسیەنی جگەرخوێن، \"ئەدیپ پاشا\" سەرۆكی كۆنگرەی جڤاتا دیمۆكراتێك (KJD)، ئەندامانی لێژنەی دادوەری بەشە جۆراوجۆرەكانی فێستیڤاڵ، سینەماكارانی كوردی ئامادەبوو لە سەرتاسەری جیهان و هۆگرانی هونەری سینەما لە هۆڵی سەرەكیی ناوەندی چاندی جگەرخوێن لە شاری ئامەد لە باكووری كوردستان بەڕێوە چوو.

ئەندامانی لێژنەی دادوەری بەشی فیلمی یەكەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"ئامەد\" كە بریتی بوون لە: \"میكائیل ئەسڵان، ئایش پۆلات، یوكسێل یاووز، رووگەش كریجی و مستەفا گوندوگدۆ\" و هەروەها ئەندامانی لێژنەی داوەری بەشی سیناریۆی ئەم فێستیڤاڵە كە بریتی بوون لە: \"ئەحمەد حوسێنی، مزگین بینگول، دێنز گوندۆز، ئیلهام باقر و ئیرۆل باڵچی\" دەنگەكانی خۆیان لە بەشە جۆراوجۆرەكانی ئەم فێستیڤاڵە بەم شێوەیە راگەیاند:

بەشی كورتە فیلم:
ـ كورتە فیلمی \"مەملەكەتی پاڵەوانەكان\" لە دەرهێنانی سەهیم عومەر خەلیفە.
ـ كورتە فیلمی \"پیادەڕێی\" لە دەرهێنانی بێریڤان بنویسە.
ـ كورتە فیلمی \"توروسی جانەوەری\" لە دەرهێنانی فیرات یاووز.
بەشی فیلمی دیكیۆمێنتاری:
ـ فیلمی \"من ڕاستی نویساند\" لە دەرهێنانی ئێرسین چلیك.
ـ فیلمی \"ئەز فریام تۆ ما لە چیە\" لە دەرهێنانی مزگین موژدە ئەرسەلان.
بەشی سیناریۆ:
ـ سیناریۆی فیلمی \"مزگین\" لە نووسینی عومەر لوێنتۆگلۆ.
سیناریۆی فیلمی \"ئۆهار\" لە نووسینی تەیموور ئۆدیكی.
بەشی باشترین سیناریۆی فیلمی سینەمایی:
ـ سیناریۆی فیلمی سینەمایی \"مێش\" لە نووسینی سێلامۆ.
بەشی باشترین فیلمی سینەمایی:
ـ فیلمی سینەمایی \"لەوێ\" لە دەرهێنانی هاجۆ چەكۆ.
ـ فیلمی سینەمایی \"كیریك میدیلەر\" لە دەرهێنانی سەیفەتین توكماك.

لە رۆژانی بەڕێوەچوونی یەكەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"ئامەد\" كۆمەڵێك فیلمی كوردی و بیانی لە هۆڵە سەرەكییەکانی وەک\"سینەما ئورووپا، سینەما هاڵ و پارپۆس هاڵی ناوەندی جگەرخوێن و هەروەها ناوەندی كەلتووری دیجلە و فورات\"ی شاری ئامد و چەندین گوندی سەر بە شاری ئامەد نمایش كران، كە بریتین لە:
\"9665.jpg\"
ـ رۆژی یەكەم: ٨ی خەزەڵوەر:
كاتژمێر ١ی نیوەڕۆ لە سینەما هاڵی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"پۆنكت مانێن\" لە دەرهێنانی فوئاد ئارام بە ماوەی ٢٣ خولەك، كورتە فیلمی \"ئەمشەو كاتێكی باش بۆ مردن نییە\" لە دەرهێنانی عەلی ئەسغەری بە ماوەی ٤ خولەك و ١٥ چركە، كورتە فیلمی \"لادێ\" لە دەرهێنانی تامتا گابریچیدزێ بە ماوەی ٥٩ چركە، كورتە فیلمی \"پاسكڵ\" لە دەرهێنانی رزگار حوسێن بە ماوەی ١٧ خولەك و كورتە فیلمی \"وێستگەی تەلەفۆن\" لە دەرهێنانی بێرڤان بنویسە بە ماوەی ١٦ خولەك.
كاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆ لە پارپۆس هاڵی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی دیكیۆمێنتی \"سینەما عاموود\" سەبارت بە سووتانی سینەمای شاری عاموود لە كوردستانی سووریە كە تیایدا ٢٨٣ زارۆك مردن.
كاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە هۆڵی سینەما ئوروپای ناوەندی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"ئیشكناجی گوردۆك\" لە دەرهێنانی هاوبەشی \"زەیناڵ كۆچ و چێنك جینك ئۆرتۆلوو\" بۆ ماوەی ٣٤ خولەك.
كاتژمێر ٥ی ئێوارە لە هۆڵی سینەما ئورووپای ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی \"ئیشكناجی گوردۆك\" لە دەرهێنانی بینگول ئیلماس بە ماوەی ٥٦ خولەك.
كاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە ناوەندی كولتووری دیجلە و فورات:
فیلمی \"دایە دیبێ ئاشتی\" لە دەرهێنانی عەزیز چاپكورت بۆ ماوەی ٤٧ خولەك.

ـ رۆژی دووەم: ٩ی خەزەڵووەر:
كاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە هۆڵی سەرەكی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی \"مێش\" لە دەرهێنانی شیار عەبدی بۆ ماوەی ٩٠ خولەك لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ.
كاتژمێر 5ی ئێوارە: كورتە فیلمی دیكیۆمێنتی \"ئاوازێن ئاخێ\" لە دەرهێنانی \"رێكێش شەهباز\" بۆ ماوەی ٢٥ خولەك لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ.
كاتژمێر ٣٠/٧ی شەو: فیلمی سینەمایی \"بەندیر\" لە دەرهێنانی \"مورات سێرجان سوباشی\" بە ماوەی ٨٥ خولەك لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ.

كاتژمێر ٣ی دوانیوەأۆ لە سینەما هاڵی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"مەوتا و زمان\" بۆ ماوەی ١٥ خولەك، كورتە فیلمی \"پێلیستۆك\" لە دەرهێنانی ئێرسین چێلیك بۆ ماوەی ١٨ خولەك و ٤٥ چركە، كورتە فیلمی \"كیدا\" لە دەرهێنانی \"ئۆزگۆر دێمیرجی\" بۆ ماوەی ٩ خولەك و ٣٠ چركە، كورتە فیلمی \"جامداكی سیس\" بە ماوەی ٢٠ خولەك، كورتە فیلمی \"١٩٨٢\" لە دەرهێنانی \"ئیلدرای ئیلدریم\" بە ماوەی ٧ خولەك و ٣٠ چركە و كورتە فیلمی \"بێدەنگی\" لە دەرهێنانی \"عەزیز چاپكورت\" بە ماوەی ١٣ خولەك.
كاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە پارپۆس هاڵی جگەرخوێن:
فیلمی \"بێدیا نین ئیزێندێ\" لە دەرهێنانی \"قودرەت گونێش\" بە ماوەی ٦٣ خولەك.
كاتژمێر ٦ی ئێوارێ: فیلمی \"رێنجیدە ئدیلین كادینلار\" لە دەرهێنانی \"قودرەت گونێش\" بە ماوەی ٧٨ خولەك.
\"9667.jpg\"
كاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە ناوەندی كولتووری دیجلە و فورات:
فیلمی \"بەهەشتی بەڕێز: ئەنویر مایی\" لە دەرهێنانی \"شینوار كەماڵ\" بە ماوەی ٤٣خولەك.
كاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە هۆڵی سینەما ئەورووپای ناوەندی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"تارا\" لە دەرهێنانی \"فەرهاد عیوازی\" بە ماوەی ٢٠ خولەك.
كاتژمێر ٥ی ئێوارێ: فیلمی \"یووا\" لە دەرهێنانی \"ئەبووبەكر چێتین كایا\" بە ماوەی ٥٢ خولەك.
كاتژمێر ٧ی شەو: فیلمی سینەمایی \"گێلێجیك ئۆزۆن سورێر\" لە دەرهێنانی \"ئوزجان ئاڵپێر\" بە ماوەی ١٠٨ خولەك.

ـ رۆژی سێیەم: ١٠ی خەزەڵوەر:
كاتژمێر ١ی نیوەڕۆ لە هۆڵی سەرەكی ناوەندی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"وڵاتی پاڵەوانەكان\" لە دەرهێنانی \"سەهیم عومەر خەڵیفە\" بە ماوەی 18 خولەك و ٤٤ چركە لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ، كورتە فیلمی \"خودیكا ڕەش\" لە دەرهێنانی \"كامەران بەیتاسی\" بە ماوەی 8 خولەك لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ و كورتە فیلمی \"یەك دیمەن\" لە دەرهێنانی \"هاوڕێ بەهجەت\" بە ماوەی 8 خولەك لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ.
كاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە هۆڵی سەرەكیی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی دیكۆمێنتی \"هەڵەبجە\" لە دەرهێنانی \"ئەكرەم هیدۆ\" بە ماوەی ٧٢ خولەك لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ.
كاتژمێر ٥ی ئێوارێ لە هۆڵی سەرەكی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی دیكۆمێنتی \"ماسیوانێن بێژییە\" لە دەرهێنانی \"محەمەد گۆزوتوك\" بە ماوەی ٥٨ خولەك لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ.
كاتژمێر ٧ی شەو لە هۆڵی سەرەكیی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی \"دە چركە\" لە دەرهێنانی \"محەممەد\" بە ماوەی ٥٨ خولەك لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ.
كاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ لە پارپۆس هاڵی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"هەجبیر كارانلیك ئانتوراماز\" لە دەرهێنانی \"محەممەد\" بە ماوەی ١٠ خولەك.
كاتژمێر 6ی ئێوارێ لە پارپۆس هاڵی جگەرخوێن:
فیلمی \"ئەز كوردم\" لە دەرهێنانی \"ئانتۆنیۆ لۆرێنت و نیكۆلاس بێرتراند\" بە ماوەی ٥٨خولەك.
كاتژمێر ١ی نیوەڕۆ لە سینەما هاڵی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"دز\" لە دەرهێنانی \"ئیبراهیم یۆلدرم\" بە ماوەی ١٣ خولەك و ٤٩ چركە، كورتە فیلمی \"دە ناو تاریكیدا\" لە دەرهێنانی \"رەمەزان قزلئیرماك\" بە ماوەی ٥ خولەك و ٥١ چركە، كورتە فیلمی \"تەنیا یەكجار\" لە دەرهێنانی \"ئەوراز كوركی\" بە ماوەی ١٥ خولەك و ٤٠ چركە و كورتە فیلمی \"ژین و ژن\" لە دەرهێنانی \"قودرەتین جەبە\" بە ماوەی ١٢ خولەك و ٢٦ چركە.
كاتژمێر٤ی دوانیوەڕۆ لە سینەما هاڵی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی \"یەراڵیتی\" لە دەرهێنانی \"زەكی دەمیرقوبوز\" بە ماوەی ١٠٧ خولەك.
كاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە ناوەندی كەلتووری دیجلە و فورات:
كورتە فیلمی \"جلوبەرگی موكریان\" لە دەرهێنانی \"شیلان سەعدی\" بە ماوەی ٢٠ خولەك.
كاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە هۆڵی سینەما ئورووپای ناوەندی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"دەفتەر\" بە ماوەی ١٤ خولەك.
كاتژمێر ٥ی ئێوارێ لە هۆڵی سینەما ئورووپای ناوەندی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"هەلە\" لە دەرهێنانی \"وەیسەل ئاكشاهین\" بە ماوەی ٢٠ خولەك.
كاتژمێر ٣٠/٧ی شەو لە هۆڵی سینەما ئورووپای ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی \"پرێس\" لە دەرهێنانی \"سەدات یەلماز\" بە ماوەی١٠٠ خولەك.

ـ رۆژی چوارەم:١١ی خەزەڵوەر:
كاتژمێر ١ی نیوەڕۆ لە هۆڵی سەرەكیی ناوەندی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"پیادەڕێ\" لە دەرهێنانی بێریڤان بنەوشە بە ماوەی ٧ خولەك و ١٧چركە لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ و كورتە فیلمی \"عەلی ئەتا بەك\" لە دەرهێنانی \"ئۆرهان ئینجە\" بە ماوەی ١٢ خولەك لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ.
كاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە هۆڵی سەرەكی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی \"ئانلات بەنا\" لە دەرهێنانی \"محەممەد ساعیدتونچ و ئوبراش سەلمان\" بە ماوەی ٥٠ خولەك لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ.
كاتژمێر ٥ی ئێوارێ لە هۆڵی سەرەكیی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی \"من فأیم و تۆ لە جێی خۆت ماوی\" لە دەرهێنانی \"مزگین موژدە ئەسڵان\" بە ماوەی ٨٠ خولەك لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ.
كاتژمێر ٣٠/٧ی شەو لە هۆڵی سەرەكی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی \"لێرە\" لە دەرهێنانی \"حەجۆ چەكۆ\" بە ماوەی ٧٢ خولەك لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ.
كاتژمێر ٢ی نیوەڕۆ لە پارپۆس هاڵی جگەرخوێن:
فیلمی دیكیۆمێنتاری \"٧٧ ستێپس\" لە دەرهێنانی \"ئیبتیسام ماراعانا\" بە ماوەی ٥٦ خولەك.
كاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە پارپۆس هاڵی جگەرخوێن:
فیلمی \"وڵاتی ئافرەتان\" لە دەرهێنانی \"دەحنا عەبدوڵڕەحمە\" بە ماوەی ٤٥ خولەك.
كاتژمێر ٦ی ئێوارە لە پارپۆس هاڵی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی \"كوێستانی قەندیل\" لە دەرهێنانی \"تەها كەریم\"ی بە ماوەی ٩٠ خولەك.
كاتژمێر١ی نیوەڕۆ لە هۆڵی سینەما ئورووپای ناوەندی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"شیلهۆتە\" لە دەرهێنانی \"كامەران بەیتاسی\" بە ماوەی ٩ خولەك، كورتە فیلمی \"بەرك\" لە دەرهێنانی \"عومەر چەكان\" بە ماوەی ١٧ خولەك و ٢٥ چركە، كورتە فیلمی \"مەلی بێ ماڵ\" لە دەرهێنانی \"ئینگین چێتین كایا\" بە ماوەی ١١ خولەك، كورتە فیلمی \"گێرایش\" لە دەرهێنانی \"چێتین بلسكین\" بە ماوەی ١٥ خولەك و ٥٨ چركە و كورتە فیلمی \"ئەسمەر چكۆكلار\" لە دەرهێنانی \"عەبدوڵلڵا مەمیش\" بە ماوەی ١٠ خولەك و ٢٧ چركە.
كاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆ لە ناوەندی كولتووریی دیجلە و فورات:
كورتە فیلمی \"رێزۆنسێ\" لە دەرهێنانی \"پیران بایدەمیر\" بە ماوەی 22 خولەك.
كاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە سینەما هاڵی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"ئیرۆ دۆیە\" بە ماوەی ٢٣ خولەك.
كاتژمێر ٥ی ئێوارە لە سینەما هاڵی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی \"مەملەكەتی موسەلەسی\" لە دەرهێنانی \"عیسا یەلدیز\" بە ماوەی ١٠٥ خولەك.
كاتژمێر ٧ی شەو لە سینەما هاڵی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی \"گوزەل گونلەر گورجێگیز\" لە دەرهێنانی \"حەسەن تولگە پۆلات\" بە ماوەی ١١٢ خولەك.
كاتژمێر ٧ی شەو لە گوندی مەزریك:
فیلمی سینەمایی \"مێش\" لە دەرهێنانی \"شیار عەبدی\" بە ماوەی ٩٠ خولەك.

\"9669.jpg\"
ـ رۆژی پێنجەم: ١٢ی خەزەڵوەر:
كاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە هۆڵی سەرەكیی ناوەندی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"بێ بەرسیڤ\" لە دەرهێنانی \"حوسێن حەسەن\" بە ماوەی ١٨ خولەك لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ، كورتە فیلمی \"تۆرۆس جانەوەری\" لە دەرهێنانی \"فیرات یاووز\" بە ماوەی ٨ خولەك و ٤٠ چركە لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ و كورتە فیلمی \"قیسم\" لە دەرهێنانی \"ئایهان سەریگول\" بە ماوەی ٧ خولەك و ١٥ چركە لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ.
كاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە هۆڵی سەرەكیی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی \"بێكلیمەك\" لە دەرهێنانی \"بلێنت ئۆزتورك\" بە ماوەی ٥١ خولەك لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ.
كاتژمێر 5ی ئێوارێ لە هۆڵی سەرەكیی ناوەندی جگەرخوێن سێمینارێك بە ناونیشانی \"سینەمای ئالتێرناتیڤ\" بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك سینەماكار و كارناسی بواری سینەما بەڕێوەچوو.
كاتژمێر ٢ی نیوەڕۆ لە پارپۆس هاڵی جگەرخوێن:
فیلمی \"دوشومدێكی ئودورتما\" لە دەرهێنانی \"گولشون سەریگلوو ئیلكینۆن\" بە ماوەی ٥٨ خولەك.
كاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە پارپۆس هاڵی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"لۆرینا كێون میرێ\" بە ماوەی ١٧ خولەك و ٤٨ چركە لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ و كورتە فیلمی \"كۆڵانێك لە پشت \" لە دەرهێنانی \"شیلان سەعدی\" بە ماوەی ١٢ خولەك لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ.
كاتژمێر ١ی نیوەڕۆ لە سینەما هاڵی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"یەنجیك گۆنۆندێن بیر مانزەرە\" لە دەرهێنانی \"ئای بەیار\" بە ماوەی ١٣ خولەك و ٥١ چركە و فیلمی \"من و تۆ\" لە دەرهێنانی \"ساڵح چێلیك\" بە ماوەی ٤٥ خولەك.
كاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە ناوەندی كەلتووری دیجلە و فورات:
كورتە فیلمی \"دیسا ژئاشتی\" لە دەرهێنانی \"ئاسمین بایرام\" بە ماوەی ٢٩ خولەك.
كاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە سینەما هاڵی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"سەیدەوان\" بە ماوەی ٢٨ خولەك.
كاتژمێر ٥ی ئێوارێ لە سینەما هاڵی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"هاوار\" لە دەرهێنانی \"یەڵماز گونای\" بە ماوەی ٩٠ خولەك.
كاتژمێر ٣٠/٧ی ئەو لە سینەما هاڵی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی \"ئەستەمبۆڵ من لە یاد مەكە\" بە ماوەی ١١٨ خولەك.

ـ رۆژی شەشەم: ١٣ی خەزەڵووەر:
كاتژمێر ٣٠/٧ی شەو لە هۆڵی سەرەكیی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی \"كیریك میدیالەر\" لە دەرهێنانی \"سەیفەدین توكمۆك\" بە ماوەی 93 خولەك لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ.
كاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە پارپۆس هاڵی جگەرخوێن:
فیلمی \"من راستی نویساند دەفتەرا لەجێیە\" بە ماوەی ٤١ خولەك لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ.
كاتژمێر ٦ی ئێوارێ لە پارپۆس هاڵی جگەرخوێن:
فیلمی \"ئارمیلێرین دۆنۆسۆ\" لە دەرهێنانی \"ئانجا ریب\" بە ماوەی ٦٠ خولەك.
كاتژمێر ٥ی ئێوارە لە سینەما هاڵی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی \"شاژن تاجی نییە\" لە دەرهێنانی \"تومێر هێمان\" بە ماوەی ٨٥ خولەك.

كاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە ناوەندی كولتووری دیجلە و فورات:
فیلمی \"بێ وەتەن: كوردراك\" لە دەرهێنانی \"هادی سوومەر و فیرات یازەر\" بە ماوەی ٤٤ خولەك.
كاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە سینەما هاڵی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"شەیتان\" لە دەرهێنانی یەڵماز گونای.
كاتژمێر ٥ی ئێوارێ لە سینەما هاڵی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی \"بیرئایلاك ئادەم\" لە دەرهێنانی \"فیرات چەگری بیاز\" بە ماوەی ٨٥ خولەك.
كاتژمێر ٣٠/٧ی شەو لە سینەما هاڵی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی \"ئۆلۆ بۆلگدێن فیشیتلەر \" لە دەرهێنانی \"ئۆزگور شەیبن\" بە ماوەی 86 خولەك.

ـ رۆژی حەوتەم: ١٤ی خەزەڵوەر:
كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ لە سینەما هاڵی جگەرخوێن:
كورتە فیلمی \"ئێوارێ حەلەزوونی\" لە دەرهێنانی \"ئازاد محەممەدی\" بە ماوەی ١٨ خولەك و ٣٢ چركە، كورتە فیلمی \"دیوار\" لە دەرهێنانی \"تەحسین فایق\" كورتە فیلمی \"دەنگە نەبیسراوەكان\" لە دەرهێنانی \"فەرزین كەریم\" بە ماوەی ١٤ خولەك و ٣٠ چركە، كورتە فیلم (ئەنیمەیشێن)ی \"مرۆڤەكان\" لە دەرهێنانی \"ماشەڵڵا محەمەدی\" بە ماوەی ٣ خولەك، كورتە فیلمی \"بریشك\" لە دەرهێنانی \"سەربەست رەزا گەرمیانی\" بە ماوەی ١١ خولەك و كورتە فیلمی \"جووخە\" لە دەرهێنانی \"ئازاد محەمەدی\".

\"9668.jpg\"
هەروەها لە تەنیشت بەرنامەكانی رۆژانەی ئەم فێستیڤاڵەدا چەندین سیمینارێ پسپۆڕانە بە بەشداریی دەرهێنەران، سینەماكاران و شارەزایانی بواری سینەما بەڕێوچوو و لە دوای نمایشی هەر فیلمێكی سینەمایی كۆڕی رەخنە و هەڵسەنگاندن بە ئامادەبوونی دەرهێنەری فیلمەكە بەڕێوە دەچوو كە بە وردی وڵامی پرسیاری بینەرانی دەدایەوە.

یەكەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی \"ئامەد\" بە نمایشی كۆمەڵێك فیلم لە دەرهێنانی سینەماكارانی كورد و بیانی لە چەندین بەشی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی لە رۆژانی ٨ی خەزەڵوەر( 29ی ئۆكتۆبری ٢٠١٢ی زایینی) هەتا (١٤ن خەزەڵوەر ( 4ی نوامبری ٢٠١٢ی زایینی) لە چەندین شوێنی شاری ئامەد لە باكووری كوردستان بەڕێوە چوو.