هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران و هەڵوێستی کورد (٤)
16:24 - 25 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: کۆتایی ئەم حەوتوویە، پرۆسەی ١٢هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆماری و هەڵبژاردنی پێنجەمین خولی شۆرای شار و دێ لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەڕێوەدەچێت.
ئاژانسی کوردپا لە گەڵ کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی چەند وتوێژێکی ئەنجام داوە کە ڕوانگە و بۆچوونی ئەو کەسانە لە سەر هەڵبژاردنەکان لە ئێران لەخۆ دەگرێت.
چوارمین وتوێژی لەگەڵ عەبدوڵا حیجاب چالاکی سیاسی و دانیشتووی وڵاتی نوروێژه.
١_بە سەرنجدان لە دۆخی سیاسی کۆماری ئیسلامیی لە ناوخۆ و ناوچە، هەڵبژاردنەکانی کۆتایی مانگی بانەمەڕ، چ جیاواییەکی لەگەڵ باقی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا هەیە؟
ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی خه‌ڵك ئه‌وه‌نده بوێرییان هه‌یه كه سنووری ترس تێپه‌ڕ بكه‌ن و به‌شێك له هیوا و داخوازییه‌كانی خۆیان، به بیانووی پشتیوانی له‌م یا له‌و مۆره‌یه‌ی رێژیم به‌رز بكه‌نه‌وه، نابێ له سه‌ر حیسابی \"جیاوازی\" له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره دا دابندرێ.
٢_لایەنە دژبەرەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران(لە دەرەوە و ناوەوە) سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی\"هەمووکاتێ\" باس لە بێ کاریگەری بوونی کەس و کەسایەتییەکان لە گۆڕانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری دەکەن، بەڵام هاوکات لە لێکدانەوەکانی خۆیان\"دژبەران\" ئاماژە بە سیستماتیک نەبوونی سیاسەت لە ئێران دەکەن، ئەم پێکناکۆکییە(تناقض) چۆن ڕاڤە دەکەن؟
عەبدوڵا عیجاب: من پێم وایه لێره‌دا ده‌بێ سه‌رنج بده‌ینه ناوه‌رۆك و جه‌وهه‌ری سیاسه‌تی هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی كورد نه‌ك هه‌ڵوێستی زاره‌كی له زمان سیاسهتڤانێكهوه. تێڕوانینێكی به جێ یه كه هێزه كوردستانییه‌كان به گومانه‌وه سه‌یری مانۆڕ و هه‌ڵس و كه‌وته‌كانی ڕێژیم بكه‌ن و له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بن كه تاك و كه‌سایه‌تی ناتوانێ له چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامی دا خاوه‌ن كاریگه‌ری بێ. چونكه مرۆڤ له فه‌لسه‌فه‌ی كۆماری ئیسلامی دا ته‌نیا ئامرازێكه بۆ خزمه‌ت كردن و خۆ به‌خشین له پێناو ئایدیۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاتداردا.
دڵنیا نیم كه له به جوانی له مه‌به‌ستتان سه‌باره‌ت به \"سیستماتیك نه‌بوونی سیاسه‌ت له ئێران‌دا\"تێ گه‌یشتبم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان ئه‌وه‌یه كه هێزه كوردستانییه‌كان پێیان وایه سیاسه‌ت له ئێران دا به پێی \"قاعیده\"یا پێوانی سیاسی به‌ڕێوه ناچێ، منیش پێم وایه كه ڕێژیمی ئێران پێبه‌ندی هیچ پیوانێكی سیاسی نیه تا بتوانێ جێی متمانه بێ. به‌ڵام وێڕای ئه‌و بێ متمانه‌ییه، نابێ هێزه سیاسییه‌كان و چالاكڤانانی كورد شیان یا توانایی ئه‌و هێزه جه‌ماوه‌رییه‌ی كه له نێوخۆی وه‌ڵات دا سیاسه‌ت، فه‌لسه‌فه و ئایدیۆلۆژیی ڕێژیم به \"چالش ده‌كێشێ\" و له به‌رامبه‌ر ئایدیۆلۆژیی فه‌رمی دا ڕاده‌وه‌ستێ، به كه‌م بگرن. هێزی ڕاسته‌قینه‌ی پێك هێنه‌ری ئاڵۆگۆر له نێو كۆمه‌ڵگادایه.
٣_جیا لە گەڵ پڕوپاگەندەیی کە لە ئەگەری بەشداری نەکردنی کوردەکان لە هەڵبژاردنی کۆتایی مانگی بانەمەڕ، ئەو شەش حیزب و لایەنە سیاسیانەوە دەتوانن چ دەسکەوتێکی سیاسی بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن؟
عەبدوڵا حیجاب: له سیاسه‌ت دا گوتنی \"نا\" زۆر ئاسانتره تا داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ سیاسه‌تێكی بهرهوچالاكی یا پروئاكتیڤ. من وێڕای ده‌ستخۆشی له‌و هه‌ڵوێسته هاوبه‌شه، زۆر به ڕاشكاوی ده‌ڵێم كه ڕه‌وشی زاڵ به سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستی سیاسی ئه‌مڕۆ نیه. هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش كاتێك كاریگه‌ری ده‌بێ كه به‌رده‌وامی و پلانی چالاكیی هاوبه‌شی به دواوه بێ. دوو دێمۆكرات و سێ كۆمه‌ڵه له ڕاستی دا دوو حیزبن و تا یه‌ك نه‌گرنه‌وه یا به ڕێككه‌وتنێك نه‌گه‌ن كه وه‌ك چۆن ههنیهكتر قبووڵ بكه‌ن، ڕه‌نگه هه‌ر ته‌نیا خۆیان و ئاڵقه‌ی نزیكی لایه‌نگرانی خۆیان به قسه‌كانیان دڵخۆش بن. به‌ڵام كاتێك كه یه‌كگرتوو و خاوه‌نی خاڵی هاوبه‌ش بۆ گه‌شه پێدانی چالاكی سیاسی یا خه‌باتی چه‌كدارانه بن، ئه‌و كات هه‌موو هه‌نگاو و هه‌ڵوێستیان كاریگه‌ر ده‌بێ.
ئاژانسی کوردپا لە گەڵ کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی چەند وتوێژێکی ئەنجام داوە کە ڕوانگە و بۆچوونی ئەو کەسانە لە سەر هەڵبژاردنەکان لە ئێران لەخۆ دەگرێت.
چوارمین وتوێژی لەگەڵ عەبدوڵا حیجاب چالاکی سیاسی و دانیشتووی وڵاتی نوروێژه.
١_بە سەرنجدان لە دۆخی سیاسی کۆماری ئیسلامیی لە ناوخۆ و ناوچە، هەڵبژاردنەکانی کۆتایی مانگی بانەمەڕ، چ جیاواییەکی لەگەڵ باقی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا هەیە؟
عەبدوڵا حیجاب چالاکی سیاسی
عەبدوڵا حیجاب: له سیسته‌می تێئۆكراتیكی كۆماری ئیسلامی دا هه‌ڵبژاردن ته‌نیا بۆ جێگۆڕكێ پێكردن به مۆره‌كان و وه‌ڕێ خستنی شه‌پۆلێكی نوێی پڕۆپاگه‌نده به قازانجی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدار به‌ڕێوه ده‌چێ. له‌و سیستمه‌دا نه‌ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان و به‌ڕێوه‌به‌ری، به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵاتی بیركردنه‌وه و بڕیاردان به سه‌ر ژیانی تاكه‌كه‌سیشی له خه‌ڵك زه‌وت كراوه و دراوه‌ته ده‌ستی دێسپۆتێك كه له به‌رگی ڕێبه‌ری هه‌تا هه‌تاییدا خۆی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و هیچ دام و دهزگایهیكی ده‌سه‌ڵات دا به وه‌ڵامده‌ر نازانێ. ئه‌و به دامه‌زراندنی ده‌یان ڕایه‌ڵكه‌ی دیار و نادیار، هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی به ده‌یان ئاڵقه و داوه‌وه به كورسیی ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه به‌ستووه وده‌یهه‌وێ له جیاتی هه‌موو خه‌ڵك بیر بكاته‌وه و هه‌ر چۆن خۆی پێی سه‌ڵاح بێ بڕیار بدا. بۆیه وه‌ك دیارده‌یه‌كی گشتی هه‌ڵبژاردن له ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی دا، به بێ له به‌ر چاوگرتنی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی بۆ ده‌كرێ، نه ده‌توانێ جیاواز بێ، نه ئازاد بێ و نه‌ش شتێك بگۆڕێ.ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی خه‌ڵك ئه‌وه‌نده بوێرییان هه‌یه كه سنووری ترس تێپه‌ڕ بكه‌ن و به‌شێك له هیوا و داخوازییه‌كانی خۆیان، به بیانووی پشتیوانی له‌م یا له‌و مۆره‌یه‌ی رێژیم به‌رز بكه‌نه‌وه، نابێ له سه‌ر حیسابی \"جیاوازی\" له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره دا دابندرێ.