هەڵاتنی ژمارەیەک زیندانی لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان

20:46 - 5 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک زیندان، کە کەسێکیان زیندانییەکی سیاسیی کوردە، لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان رایان کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژنسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣٠ی رێبەندان ژمارەیەک زیندانی لە زیندانی دیزڵ ئاباد، لە کاتی راگواستن بۆ دادگای ئینقلاب، لەو زیندانە هەڵاتن.

ناوی یەکێک لەو زیندانییانە، (م. ع. ر) زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ راگەیاندراوە و ناوی تەکمیلی ئەو زیندانییە کوردە لای ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا پارێزراوە.

دەگوترێت ئەم زیندانییانە بە مەبەستی سەرلەنوێ دادگایی کردنەوە بۆ دادگای ئینقلابی شاری کرماشان لە حاڵی راگواستندا بوون، کە رۆژی چوارشەممەی حەفتەی رابردوو هەڵهاتوون.

هەتا ئێستا ژمارەی زیندانیانی هەڵهاتوو لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان روون نەبۆتەوە.