هەژاری و دەسکورتی بوو بەهۆی خۆکوژیی هاووڵاتییەکی شنۆیی

10:15 - 5 رێبەندان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "فەرهاد حەسەن‌زادە" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی حەمزە خەڵکی گوندی "گوندەوێڵە" سەر بە شاری شنۆ، بە خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بەهۆی هەژاری و دەسکورتی هەوڵی خۆکوژی داوە.

تەرمی ئەو هاووڵاتییە پاش ڕۆژێک ڕاگیرانی لە نەخۆشخانەی شنۆ، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندان، لە گوندی گوندەوێڵە، ئەسپەردەی خاک کرا.

فەرهاد حەسەن‌زادە خێزاندار و باوکی منداڵێکە.