هەژاری و دەستکوری بووە هۆی خوکوژیی ژنێکی سنەیی

11:52 - 21 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: بە خۆکوژیی ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵەی خەڵکی ناوچەی سنە، ئاماری خۆکوژیی ژنان و کچانی کورد لە ماوەی ٢٠ رۆژی رابردوودا لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، گەیشتە ٥ کەس.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٩ی رەزبەر ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بەناوی \"ساریسا مورادی\" خەڵکی گوندی \"باوەرێز\"ی سەربە شاری سنە بەهۆی دەستکورتی و هەژارییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاویەکی ئاگادار لەو بنەماڵەیە، \"ساریا مورادی\" دوو ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ کەسێکی خەڵکی گوندی باوەرێز، ژیانی پێک هێنابوو.

هەروەها دەگوترێت کە ئەو ژنە کوردە لەماوەی رابردوودا چەندین جار بەهۆی دەستکورتییەوە هەوڵی خۆکوژی دابوو، کە دوا جار رۆژی هەینی لەرێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٥ ژن و کچی کورد تەنیا بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە هەوڵی خۆکوژییان داوە و گیانیان لەدەست داوە.

کارناسانی کاروباری کۆمەڵایەتی کێشەی بێکاری و هەژاری وەک سەرەکی‌ترین هۆکاری خۆکوژیی هاووڵاتییان لە قەلەم ئەدەن، کە بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکان و چوونەسەرێی ئاماری بیكاری لە ئێران، ئاماری خۆکوژیی هاووڵاتییان رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیادبوون دەکات.